سەرۆکی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان: پێویستە کورد لە پڕۆسەی سیاسی عێراق بکشێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان رای گەیاند، هەموو داهاتی کوردستان رادەستی بەغدا بکرێت، هێشتا عێراق ئامادە نییە بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت، بۆیە داوای کشانەوەی کورد لە بەغدا دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، باسنیووز بڵاوی کردەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ی ١١ی ٢٠٢٠، پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیاسای قەرزی پەسەند کرد و تێیدا ڕەچاوی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدای نەکرد و ئەو ٣٢٠ ملیار دینارەی بڕی کە بڕیاربوو حکوومەتی عێراق مانگانە بۆ هەرێمی کوردستانی بنێرێت.

لە بەرامبەردا محەمەدی حاجی مەحموود، سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد: "شۆڤێنییەکانی عەرەب لەناو پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەکەیان بەلاڕێدا بردووە بۆ بڕینی بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان".

جەختیشی لە قسەیەکی پێشتری کردەوە کە "ئەگەر هەموو داهات و خاک و میللەتیش رادەستی عێراق بکرێت، بەغدا ئامادە نابێت بودجە و مووچە و مافی ڕەوای گەلی کوردستان بدات، بەڵام ئەمڕۆ زیاتر ماھیەتی عێراقییەکان دەرکەوت و سونه و شیعه لەگەڵ ئەو هەموو دوژمنایەتییەی هەیانه، هەر عەرەب بوون و پێکەوه بە یەک دەنگ داوای بڕینی بودجه و مووچەی هەرێمی کوردستانیان کرد".

محەمەدی حاجی مەحموود داوای کردووە، دەسەڵاتە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و حزبە سیاسییەکان کۆببنەوە و بڕیار لەم خاڵانە بدەن:

‏1- چیتر داوای پاره و بودجه و مووچه له عیراق نەکرێت.

‏‎۲ـ کورد له بەغدا بکشێتەوە.

۳ـ ئەو داهاتەی هەیه له کوردستاندا ڕێکی بخەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 210808

Your Comment

You are replying to: .
captcha