کوردپرێس: سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاندووە: "هاوکاریی سەربازیی ئەمەریکا بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان، سوودێکی زۆری لە رووی سەربازییەوە هەیە بە ئاراستەی پڕچەک کردنی هێزی پێشمەرگە، هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمەریکاش بۆ هێزی پێشمەرگە، خۆی لە چەندین کەلوپەلی سەردەمیانەدا دەبینێتەوە، کە بریتین لە زرێپۆش و کەلوپەلی سەربازی بە ستانداردی سەربازیی سەردەم، ئەمەش دەبێتە دەرفەتێکی دیکەی گرنگ بۆ بەهێزبوونی هێزەکانمان لە ڕووی لۆجستیەوە."
لەزگین، گوتیشی: "مەرجی هاوپەیمانان و ئەمەریکا بۆ یارمەتیدان و پڕچەک کردنی هێزەکانی پێشمەرگە، چاکسازییە لە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، هەروەها چەند هەنگاوێک لە بەرنامەی چاکسازی جێبەجێ کراون، لە دوو ساڵی رابردووشدا سیستمی یەکخستنی لیواکان لە چوار بەتالیۆنەوە کراوەتە سێ بەتالیۆن، ئەوانەشی زیاد بوون، سەرقاڵین رێکیان دەخەینەوە".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment