بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نەجات حەسەن، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی پارتی لە کاردانەوەیێکدا بۆ بەیاننامەکەی حزیبی شیووعی کوردستان کە ئاماژەی بە گرژیی نێوان پارتی و پەکەکە کردبوو و جەختی لەوە کردبوویەوە کە مەترسیی شەڕی براکوژیی لە ئارادایە؛ بە باس‌نیوز-ی راگەیاند: "ئەو هەڵوێستەی حزبی شیوعی لە راگەیاندراوێکدا نیشانی داوە، شەرمنانەیە، دەبوایە رووی قسەکانیان لە په‌که‌که بکەن کە هاتوونەتە سەر هەرێمی کوردستان و کێشە و شەڕ بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەفرۆشن".
روونیشی کردەوە، حکوومه‌تی هه‌رێم مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به هه‌موو شێوه‌یێک به‌رگری له خۆی بکات، بەداخەوە له کوردستان به‌هۆی بیری ته‌سکی حزبییەوە هه‌وڵ ده‌درێت راستییەکان وەک خۆی نیشان نەدرێت و گوایە بێلایەنن، لە کاتێکدا ئەو حزبانە بەهۆی دامەزراوە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستانەوە پارێزراون و ئەگەر پەکەکە باڵا دەست بێت ڕێگە بە کارکردنی هیچ حزبێک نادات.
سەرکردەکەی پارتی جەختی کردەوە کە دەبێت پشتیوانی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکان بکرێت، نەک لە پێناو بەرژەوەندیی حزبییەوە، راستییەکان ئاوەژوو بکرێت، ئێمه جوگرافیایێکی دیاریکراومان هه‌یه، ناکرێت پەکەکە به ناوی کوردایهتییەوە به چه‌که‌وه بێنه نێو هەرێمی کوردستان و کێشە و شەڕ بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بفرۆشن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment