کوردپرێس: دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک وەزیران و سەرۆک حزبەکانی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی سەرکەوتنی جۆ بایدن لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا کە لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوی کردووەتەوە و تێیدا رایگەیاندووە: "پیرۆزبایی لە بەڕێزان جۆ بایدن و کەمالا هاریس دەکەم".
دەشڵێت: "بە ئومێدی درێژەدان بە هەماهەنگیی بەهێزی نێوان ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان. هاوبەشیی و پەیوەندیی نێوان هەردوولامان زۆر گرنگە لە پێناو سەقامگیریی و گەشەپێدانی ناوچەکە".
مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
مەسعوود بارزانی لە تویتێکدا کە لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوی کردووەتەوە و تێیدا رایگەیاندووە: "بە بۆنەی سەرکەوتنت، لە دڵەوە پیرۆزباییت لێ دەکەم هاوڕێم جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراو".
دەشڵێت: "هیوا دەخوازم و نزا دەکەم کە جیهانی ئازادیخواز لە ژێر سەرکردایەتیی تۆدا ئاشتی و گەشاوەیی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت".
لاهوور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لاهوور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لەپەیامێكدا لە تویتەر پیرۆزبایی سەركەوتن لە جۆبایدنی سەرۆكی هەلبژێردراوی ئەمریكا دەكات و جەختیش دەكاتەوە كە بەو هیوایەی بەردەوام بین لە هەوڵەكانمان بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو ئاستەنگانەدا كە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست رووبەڕومان بۆتەوە لەپێناو هێنانەدیی ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیریی لەناوچەكەدا
محەممەد حاجی مەحموود، سکرتێری حیزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان
محەممەد حاجی مەحموود، سکرتێری حیزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان پەیامەکەی لە تویتەر راگەیاندووە و ئاماژە بەوە دەدات "پیرۆزبایی لە بەڕێز جۆ بایدن دەکەم بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بە ئومێدی درێژەدان بە هەماهەنگیی بەهێزی نێوان کورد و ئەمریکا."
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment