بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جووتیار عادل، وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە توویتێكدا ڕایگەیاند: "حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستی بە هەناردکردنی نەوتی خۆی کردەوە بە هەمان توانای پێشتر."
هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم دوای ئەوە دێت كە رۆژی هەینی 30/10/2020 حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندبوو "رۆژی چوارشەممە 28 تشرینی یەکەم 2020، بۆری هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەلایەن پەکەکە-وە کرایە ئامانج و بووە هۆی ئەوەی كە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان بووەستێت."
هەروەها رۆژی پێنجشەممە 29ی 10ی 2020، ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل لە راگەیەندراوێكدا وتبووی "هێزەکانمان لە بەرواری ٢٨ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ١٣:٠٠ لە دژی بۆری نەوتی بۆتاش لە ناوچەی باگۆکی سەر بە شاری مێردین چالاکیێکی سەرکەوتوویان ئەنجام داوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment