ئەمریکا ئیدانەی هێرشەکانی پەکەکە بۆ ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئەمریکا رایگه‌یاند، بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) دەکه‌ن کە چوارشه‌ممه‌ی رابردوو ئەنجامیان دا دژی ئاسایشی هەرێمی کوردستان.

کوردپرێس:

له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڵاوی كرده‌وه‌: "بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی ڕێکخراوی پەکەکە ده‌كه‌ین، کە ئەنجامیان دا دژی بەرپرسانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە عێراق، پێداگرین لە پشتیوانییەکانمان بۆ مسته‌فا کازمی سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی عێراقی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵەکانیان بۆ ڕیشەکێشکردنی تیرۆر".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا هاتووه‌: "پرسە و هاوخەمیی خۆمان ئاڕاستەی خێزانەکانی ئەوانەی لەو هێرشانەدا گیانیان سپارد و برینداربوون دەکەین".

چواری ئه‌م مانگه‌ دوای ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو به‌ ئۆتۆمبێلێكی هێزێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ چه‌مانكێ دوو پێشمه‌رگه‌ برینداربوون و پاشان گرژیی له‌ نێوان گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ و پێشمه‌رگه‌ی پارتی روویداو به‌هۆیه‌وه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌كی دیكه‌ به‌سه‌ختی برینداربوو پاشان گیانی له‌ده‌ست دا.

News Code 210739

Your Comment

You are replying to: .
captcha