کێ هەڵبژێردرێت، ئامادەین لە نزیکەوە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریکادا بکەین

بەشی تورکیا- وەزیری دەرەوەی تورکیا هەڵوێستی وڵاتەکەی بەرامبەر ئەمریکای دوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی راگەیاند و دەڵێت، هەر کام لە بەربژێرەکان بیباتەوە، تورکیا بە رووحی هاوپەیمانییەوە لەگەڵ ئەمریکا درێژە بە پەیوەندییەکانی دەدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دیمانەیەکدا لەبارەی پێشبینییەکانی بۆ ئایندەی پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەمریکا رایگەیاند: "پێشبینی کردن لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا بەردەوام کارێكی سەخت بووە، لەبەرئەوەی ئەنجامەکان دەنگە نەتەوەییەکان نا، بەڵکوو رێژەی دەنگی ویلایەتەکان یەکلایی دەکاتەوە".

چاوشئۆغڵو دەشڵێت: "هەڵبژاردنەکانی ئەمجارە لەژێر سێبەری پەتای کۆرۆنا و کاریگەرییەکانی لەسەر ئابووری و مشتومڕەکان لەبارەی رەگەزپەرستی و لە کەشێکدا بەڕێوەدەچێت کە کۆمەڵگەی ئەمریکا زۆرترین دابەشبوونی بەخۆوە بینیوە". بۆیە پێشبینی بۆ ئەنجامی هەڵبژرادنەکان بە واقیعی نازانێت.

وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەوەش دەڵێت، کە ئەوان بەهیچ شێویێک بژارە یان چاوەڕوانییان بە ئاراستەیێکی دیاریکراودا نابێت: "بە تەنیا خەڵکی ئەمریکا خاوەنی ئەو بڕیارەن و پێویستە هەمووان رێز لەو بڕیارە بگرن، گەلی ئەمریکا کێ هەڵبژێرێت، وەک تورکیا ئامادەین لە نزیکەوە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریکادا بکەین".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 210726

Your Comment

You are replying to: .
captcha