بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دیمانەیەکدا لەبارەی پێشبینییەکانی بۆ ئایندەی پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەمریکا رایگەیاند: "پێشبینی کردن لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا بەردەوام کارێكی سەخت بووە، لەبەرئەوەی ئەنجامەکان دەنگە نەتەوەییەکان نا، بەڵکوو رێژەی دەنگی ویلایەتەکان یەکلایی دەکاتەوە".
چاوشئۆغڵو دەشڵێت: "هەڵبژاردنەکانی ئەمجارە لەژێر سێبەری پەتای کۆرۆنا و کاریگەرییەکانی لەسەر ئابووری و مشتومڕەکان لەبارەی رەگەزپەرستی و لە کەشێکدا بەڕێوەدەچێت کە کۆمەڵگەی ئەمریکا زۆرترین دابەشبوونی بەخۆوە بینیوە". بۆیە پێشبینی بۆ ئەنجامی هەڵبژرادنەکان بە واقیعی نازانێت.
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەوەش دەڵێت، کە ئەوان بەهیچ شێویێک بژارە یان چاوەڕوانییان بە ئاراستەیێکی دیاریکراودا نابێت: "بە تەنیا خەڵکی ئەمریکا خاوەنی ئەو بڕیارەن و پێویستە هەمووان رێز لەو بڕیارە بگرن، گەلی ئەمریکا کێ هەڵبژێرێت، وەک تورکیا ئامادەین لە نزیکەوە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریکادا بکەین".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment