پێکدادان لەنێوان پەكەكە و هێزێکی پێشمەرگە ڕوویدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شەڕ و پێکدادان لەنێوان پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) و هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان كوردستان لە سنووری پارێزگای دهۆک ڕوویدا.

کوردپرێس: كەناڵی (كوردستان ٢٤) ئاشكرای كرد، "ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی ١١ی ٢٠٢٠، لە سنووری ناحیەی (چەمانكێ)ی سەر بە قەزای ئامێدی، چەكدارانی پەكەكە پەلاماری هێزی پێشمەرگەی كوردستانیان داوە".

بەپێی زانیارییەكان ئەو شەڕ و پێکدادانە کوژراو و برینداریشی لێکەوتووەتەوە

ئەمە لە كاتێكدایە ماوەی چەند ڕۆژێكە بەرپرسانی پەكەكە و سەرکردەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دژبە جووڵەکانی هێزەکانی یەکتر چەند ڕاگەیێندراویان بڵاو کردۆتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 210717

Your Comment

You are replying to: .
captcha