بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە SNNی راگەیاندووە: له ڕابردوودا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڕاگرتنی هاتووچۆ لە زۆربەی فڕۆکەخانەکانی جیهان، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی زۆربەی زۆری گەشتەکانی ڕاگیران، بەڵام لە ئێستادا گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی لەگەڵ زۆربەی وڵاتانی جیهان بەرەو ئاساییبوونەوەی تەواوەتی دەچن".
تاهیر عەبدوڵا وتیشى : "لە ئێستادا گەیشتووینەتە ئاستێک کە بتوانین بڵێین: 60%ی گەشتە ئاسمانییەکان لەگەڵ وڵاتانی جیهان دەستیانپێکردووەتەوە بە بەراورد بە پێش سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەجۆرێک لە ئێستادا لەگەڵ وڵاتانی: تورکیا، ئیمارات، قەتەر، میسر و لوبنان و چەند وڵاتێکی دیکە گەشتە ئاسمانییەکانمان دەستپێکردوونهتەوە، رۆژانە بە گوێرەی خشتەیێکی دیاریکراو هاتن و چوون ئەنجام دەدرێت".
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: تاوهکوو ئێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی و تاران، هاوکات ئەو قسە و باسانەشی کە باس لە دەستپێکردنەوەی گەشتی نێوان سلێمانی تاران دەکەن تەنیا قسەی کۆمپانیاکانە و تاوهکوو ئێستا بەفەرمی هیچ شتێکمان بەدەست نەگەیشتووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment