بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی خەندان، شاندێکی بەرپرسانی باڵای سەربازی حەشدی شەعبی لە پارێزگای نەینەوا كە لەلایەن لیوان حسێن سەرۆكایەتی دەكرێن و پەرلەمانتاری عێراق سەید موختار ئەلموسەوی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری دیموکراتیکی شەنگال-یان کرد.
شاندەكەی حەشدی شەعبی لەلایەن بەڕێوەبەرانی ئەنجومەنی خۆسەری شەنگال، نوێنەرانی یەبەشە و کەسایەتیەکانی کۆمەڵگای ئێزدیەوە پێشوازییان لێکرا و پێكەوە لەسەر رێككەوتنی بەغدا و هەولێر كۆبوونەوەیەكی داخراویان ئەنجامدا.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بڵاوكراونەتەوە، لەو سەردانەدا هەردوولا ڕێککەوتنیان ئەنجام داوە و بڕیاریان داوە هاوكاریی یەكتر بكەن و راشیانگەیاندووە، دژی هەر هێرش و مەترسییێک دەوەستنەوە كە لەدژی شەنگال ئەنجام بدرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment