بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد: هێزێكی تایبه‌تی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌گه‌ڵ هێزێكی هاوپه‌یمانان ئۆپه‌راسیۆنێكیان له چیای قه‌ره‌چوغ بۆ سه‌ر مۆڵگه و حه‌شارگه‌كانی چه‌كدارانی داعش ئه‌نجام دا.
لە ئۆپهراسیۆنهكەدا کە 48 كاتژمێری خایاندووە، 13 ئەشكەوتی ناوچەکە کە گومانی ئەوەی لێکراوە شوێنی خۆحەشاردانی تیرۆریستان بووبێت، پشكێندراوە و جەخت لەوە کراوەتەوە کە هێزەكانی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان به‌بێ زیان گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان.
وەزارەتی پێشمەرگە ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: له ئۆپەراسیۆنه ھاوبەشهكهدا هێزێكی کۆماندۆی پێشمەرگە کە لەلایەن ھێزی ھاوپەیمانان مەشق و راھێنانیان پێکرابوو لەگەڵ ھێزی ھاوپەیمانان به‌شداربوون و بەسەرکەوتوویی مۆڵگە و حەشارگەی داعشیان لە چیای قەرەچوغ کێوماڵ کراون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment