نێچیرڤان بارزانی هاوخەمیی خۆی بۆ خێزانی قوربانیان و خەڵک و حکوومەتی فەرەنسا دەربڕی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی، لە توویتێکدا رایگەیاند: سەرکۆنەی هێرشە "تیرۆریستییەکەی" فەرەنسا دەکەن و هاوخەمیی خۆیشی بۆ خێزانی قوربانیان و خەڵک و حکومەتی فەرەنسا دەربڕی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی هەینی بە ئاماژەدان بە هێرشەکەی رۆژی رابردوو لە کەنیسەی نۆتردام لە شاری نیس، لە توویتەکەیدا دەڵێت: "لەم کاتە سەختەدا هاوسۆز و هاوخەمی قوربانیان و گەل و حکوومەتی فەرەنسایە".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: "سەرکۆنەی ئەو کارە تیرۆریستییە دەکەم کە لە شاری نیس لە فەرەنسا ژمارەیێک هاووڵاتی کردە ئامانج و بوونە قوربانی".

شایانی باسە دوای هێرشەکەش سەرکردە و کەسایەتییە جیهانییەکان هاوسۆزی و کاردانەوەی خۆیان بۆ رووداوەکە دەربڕی.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 210653

Your Comment

You are replying to: .
captcha