لیژنەی داکۆکی کردن لە مافی ڕۆژنامەوانان داوای ئازادکردنی ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان دەکات

بەشی جیهان- لیژنەی بەرگری کردن لە مافی ڕۆژنامەنووسان داوای لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کردووە کۆتایی بە دەستبەسەرکردنی خۆسەرانە و هۆکاری ڕۆژنامەنووسانی هەرێم بهێنن.

کوردپرێس:

لیژنەی داکۆکی کردن لە مافی ڕۆژنامەنووسان لە بەیاننامەیێکدا لەبارەی دەستبەسەرکرانی ڕۆژنامەنووسی کورد گەهدار زێباری کە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانەوە دەستبەسەر کراوە داوای لە بەرپرسانی حکوومەتی هەرێم کردووە کۆتایی بەو دەستبەسەرکردنە درێژخایەنە بهێنن کە ئاماژە بە تۆمەتەکەشی نەکراوە.

ئیگناسیۆ میگۆئیل دێلگادۆ نوێنەری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە لیژنەی داکۆکی کردن لە مافی ڕۆژنامەنووسان وتوویەتی: داوا لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەکەم دەستبەجێ گەهدار زێباری ئازاد بکەن و کۆتایی بە دەمکوتکردنی میدیاکان و دەستبەسەرکردنی ڕۆژنامەنووسان بهێنن.

لیژنەی داکۆکیکاری مافی ڕۆژنامەنووسان ئەوەشی زیاد کردووە کە ئاگادار کراونەتەوە ئەو ڕۆژنامەنووسە کوردە کە لە میدیا بەرهەڵستکار و ڕەخنەگری هەرێمدا کاری کردووە چەندین جار هەڕەشەی لێکرابوو.

دیندار زێباری بەرپرسی وەڵامدانەوەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان لەبارەی هەرێمی کوردستان بە لیژنە داکۆکیکاری مافی ڕۆژنامەنووسانی وتووە لەبارەی دۆسیەی گەهدار زێبارییەوە بەدواداچوون دەکات و وەڵامی پێویست بۆ ئەو لیژنەیە دەگێڕێتەوە.

News Code 210627

Your Comment

You are replying to: .
captcha