«عەلا بەرکات» سیاسەتوانی سەربەخۆی کوردی سووریا لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە قووڵتر بوونی ئاڵۆزییەکان لەنێوان پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) و پارتی دیموکراتی کوردستان (PDK) لەسەر شەنگال و ڕایگەیاند: دوو بابەت هەیە، یەکەم ئەمەیە کە چ کەسێک داوای لە پەکەکە کردووە بچێتە شەنگال و کێ بردنیە شەنگال؟ دووهەم چ کەسێک دەڵێت پەکەکە مافی دەستوەردانی لە کاروباری شەنگالدا هەیە؟؛ لە کاتێکدا ئەوان دەبێت لە کوردستانی تورکیا چالاکی دەربڕن.
ناوبراو درێژەی دا: خەڵکی شەنگال مافی ژیانێکی ئازادیان هەیە و کەس ناتوانێت ناچاریان بکات بە کارێک. ئەم میللەتە بە هاتنی داعش تووشی ئازارێکی گەورە بوون و بڕیار نییە پاش داعش پەکەکە ئازاریان بدات.
سیاسەتوانی سەربەخۆی کوردی سووریا جەختی کردەوە: ئەمە مافی هێزەکانی پێشمەرگە بگەڕێنەوە شەنگال و بەرگری لە خاک و گەلی خۆیان بکەن و کەس بۆی نییە ڕێگا بنێتە بەردەمیان.
عەلا بەرکات سیاسەتوانی سەربەخۆی کوردی سووریا پێشتر لەبارەی دانوستانی نێوان ڕەوتە کوردەکانی سووریا بە کوردپرێسی ڕاگەیاندبوو: ئەوەی کە ئەم دوو لایەنە دەگەنە ڕێککەوتن یان نا؛ دەبێت چاوێک لە ڕابردوو بکەین. پێشتر دوو جار بە نێوەندگیریی جەنابی مەسعوود بارزانی" ئەم لایەنانە گفتوگۆیان لەگەڵ یەکتر کردووە بەڵام نەگەیشتنە ئەنجام.
ئەم سیاسەتوانە سەربەخۆیەی کوردی سووریا زیادی کرد: لە خولی پێشوودا بە یاوەریی ڕەوتە کوردییەکان و برایانی خۆیان دانوستانەکان بەڕێوە چوون بەڵام ئەوەش بێ ئەنجام بوو، ئێستا وڵاتانی بیانی وەکوو ئەمریکا و فەڕەنسا کەوتوونەتە نێوەندگیری کە بە ئەستەمی دەزان ڕێکەوتنێک دەستەبەر بکرێت.
عەلا بەرکات لەبارەی ڕۆڵی ئەمریکا و ڕووسیا لەبارەی بەشداری کردن بە کورد لە پڕۆسەی سیاسیی سووریا وتی: من بڕوا ناکەم ئەمریکا و ڕووسیا بەدوای مافی کوردەوە ببن چوونکە ڕەوتە سیاسییە کوردەکان هەریەکە بەدوای بەرژەوەندیی خۆیاندان و یەکگرتوو نین.
ناوبراو ئاشکرای کرد: هەر یەک لەم حزبە سیاسییە کوردانە بە شوێنەکەوە بەسراون و ئەم چەند بەرەکییە دەبێت هۆکارێک بۆ نەگەیشتن بە ڕێێکەوتنێکی گشتگیر.
ئەم سیاسەتوانە سەربەخۆ کوردە جەختی کردەوە: چەند بەرەکی و بوونی چەندین ڕەوتی سیاسی ڕێگای بۆ گەیشتن بە بڕیارێکی چارەنووسساز داخستووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment