کوردپرێس: عەدنان عوسمان سکرتێرى جڤاتى نیشتیمانى بزووتنەوەى گۆڕان لە پەڕەى خۆى لە فەیسبووک نووسیویەتى: "ئێستا ئاساییە لە بری تیمی یەکێتی یا پارتی لە حکوومەت بوترێت تیمی حکوومەتی یەکێتی و تیمی حکوومەتی پارتی".
هەروەها عەدنان عوسمان روونی دەکاتەوە کە شێوازە شکستخواردووەکەی حوکمڕانی هەرێم بەردەوامە و تادێ لێکترازان و کارەساتی زیاتر ئەخولقێنێت.
ئەم وتانەى سکرتێرى جڤاتى نیشتیمانى گۆڕان هاوکاتە لەگەڵ گرژییەکانى پارتى و یەکێتى و هەروەها ئەو راگەیەنراوەى کە هەردوولا لە ئەنجومەنى ئاسایشدا بڵاوی دەکەنەوە لەدژى یەکتر.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment