دوو ئیدارەیی حیزبیانە تادێ تۆختر ئەبێتەوە و وڵاتیش بەرەو ئیفلیجی ئەڕوات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سکرتێرى جڤاتى نیشتیمانى بزووتنەوەى گۆڕان دەڵێت، دوو ئیدارەیی حیزبیانە تادێ تۆختر ئەبێتەوە، وڵاتیش بەرەو ئیفلیجی ئەڕوات.

کوردپرێس: عەدنان عوسمان سکرتێرى جڤاتى نیشتیمانى بزووتنەوەى گۆڕان لە پەڕەى خۆى لە فەیسبووک نووسیویەتى: "ئێستا ئاساییە لە بری تیمی یەکێتی یا پارتی لە حکوومەت بوترێت تیمی حکوومەتی یەکێتی و تیمی حکوومەتی پارتی".

هەروەها عەدنان عوسمان روونی دەکاتەوە کە شێوازە شکستخواردووەکەی حوکمڕانی هەرێم بەردەوامە و تادێ لێکترازان و کارەساتی زیاتر ئەخولقێنێت.

ئەم وتانەى سکرتێرى جڤاتى نیشتیمانى گۆڕان هاوکاتە لەگەڵ گرژییەکانى پارتى و یەکێتى و هەروەها ئەو راگەیەنراوەى کە هەردوولا لە ئەنجومەنى ئاسایشدا بڵاوی دەکەنەوە لەدژى یەکتر.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 210615

Your Comment

You are replying to: .
captcha