هەرێمی کوردستانی ئاگای لە پیلانگێڕیەکانی تورکیا بێت/ کورد دەبێت خۆی دوور بگرێت لە دووبەرەکی و توندڕەوی

بەشی سووریا- ئەندامی نوێنەرایەتی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستان، بە کوردپرێسی وت: ڕەوتە کوردستانییەکان دەبێت وشیاری سیاسەتەکانی تورکیا بن و خۆیان بپارێزن لە دووبەرەکی و توندڕەوی.

«هووشەنگ دەروێش» ئەندامی نوێنەرایەتی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستان لەبارەی پێکدادان لەنێوان پەکەکە و پارتی وتی: ئەمانە هەمووی پیلانداڕێژەیی تورکیایە بۆ کوردەکان. تورکیا دژی بوونی کوردە لە هەر ناوچەیێکدا بێت.

ناوبراو درێژەی دا: تورکیا تەنها دژی کورد لە تورکیا و سووریا نییە بەڵکوو دەستدرێژیی کردۆتە سەر هەرێمی کوردستانیش و ناوچەی زۆری داگیر کردووە.

ئەندامی نوێنەرایەتی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە هەرێم زیاتر وتی: پاش هەوڵەکان لە هەفتانین دەرکەوت کە تورکیا بەنیازی پاوانخوازیێکی گەورەیە و دەیەوێت بە دووبەرەکی خستنە ناو ڕەوتە کوردییەکان بە ئامانجەکانی خۆی بگات.

هووشەنگ دەروێش وەبیری هێنایەوە: ڕەوتە کوردستانییەکان دەبێت وشیاری سیاسەتەکانی تورکیا بن و خۆیان بپارێزن لە دووبەرەکی و توندڕەوی.

ناوبراو ئاشکرای کرد: ئەم هەڵمەتانە لەحاڵێکدایە کە کوردەکان لە سووریا گەیشتوونەتە قۆناخێکی گرینگ و جیددی لە دانوستانەکاندا و ڕووداوەکانی ئەم دوایە و هەندێک ڕادەربڕینی ژمارەیێک لە بەرپرسان لە هەرێم دۆخەکە دژوار دەکات.

ئەندامی نوێنەرایەتی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستان وەبیریشی هێنایەوە: هەندێک سیاسەت دروست نین و پاش ڕێککەوتنی حکومەتی هەرێم و حکوومەتی ناوەندیی عێراق لەسەر شەنگال بینیمان کە هەرێمی کوردستان هێزی بەرەو خاڵە سنوورییەکانی کوردستانی عێراق و بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکووری سووریا جووڵاند، کارێک کە دوژمنی کورد نایکات.

هووشەنگ دەروێش زیاتر وتی: لەباەری ڕووداوەکانی ئەم دواییە لەنێوان پارتی و پەکەکە، کەجەکە هەموو تۆمەتەکانی ڕەت کردەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 210603

Your Comment

You are replying to: .
captcha