کوردپرێس: دوای ئه‌وه‌ی کە دوێنێ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێکدا، په‌که‌که‌ی به هه‌وڵدان بۆ نانه‌وه‌ی کێشه و ئه‌نجامدانی کرده‌ی تیرۆریستی دژ به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان تۆمه‌تبار کرد؛ عەلی عەونی ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ (کوردستان٢٤) گوتی: "سوپا و چه‌ته‌ی تورکان، هه‌ر شوێنێک بیانه‌وێت داگیری بکه‌ن، په‌که‌که پاساویان ده‌داتێ و ده‌ستیان راده‌کێشێت بۆ قووڵایی هه‌رێمی کوردستان.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: له كوردستانی سووریا بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی جیهان به گومان بێت له ماف و هه‌قخوازی گه‌لی كورد. له شنگال و مه‌خموور بوونه‌ته به‌شێک له حه‌شدی شه‌عبی و مووچه‌ی خۆیان له حه‌شدی شه‌عبی وه‌رده‌گرن وه‌ک چه‌ته له ده‌ستی ئه‌وان دان و هه‌ر شوێنێک بیانه‌وێت ئاژاوه‌ی تێدا ده‌نێنه‌وه. كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نگری و دڵسۆزی گه‌لی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بزاڤی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان لاواز بكه‌ن. ئه‌وان بزاڤی كۆیلایه‌تی و نارزگاریخوازی كوردستانن".
عەلی عەونی دەشڵێت مه‌یدانی راسته‌قینه‌ی پەکەکە کوردستانی تورکیایە که له‌وێ شکستێکی سه‌د له سه‌دیان هێناوه، که‌چی له هەرێمی کوردستان بوونه‌ته به‌ڵا بۆ خه‌ڵکی گوند و جووتیارانی کوردستان، ده‌ستی ئه‌وان تێکه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌واڵگری ئه‌سه‌د و شوێنی دیکه. به‌داخه‌وه. ئه‌و جووڵه‌یه‌ی ئه‌وان ده‌یکه‌ن بۆ شاردنه‌وه‌ی شکسته‌کانیانه له تورکیا.
ناوبراو زیادی کرد خێره په‌که‌که له هه‌موو شوێنێک و هه‌موو دنیا ده‌یه‌وێت رزگار بکات، به‌ڵام له‌و شوێنه‌ی لێی دامه‌زراوه نایه‌وێت هیچ بکات؟ ئه‌رێ خێره له هه‌موو شوێنێک پاڵه‌وانن، به‌ڵام له ماڵی خۆیان رێوین؟ په‌که‌که بووه‌ته چه‌کێکی مه‌ترسیدار له ده‌ستی داگیرکه‌رانی کوردستان. هه‌ر شوێنێک بیانه‌وێت داگیری بکه‌ن و تێکی بده‌ن، په‌که‌که پاساویان بۆ دروست ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی داگیری بکه‌ن؛ به ناوی شه‌رعیه‌ت و به‌رگری له ئاسایشی خۆیان، ئه‌مه‌ش وایکردووه، رۆژ له دوای رۆژ له به‌ر چاوی کوردستانیان ڕه‌شتر بن، وه‌ک کۆمه‌ڵه‌یێکی سه‌رلێشێواو له‌و چیایانه بناسرێن.
له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا، "عه‌لی عه‌ونی"، په‌که‌که‌ی به هۆکاری وێران بوونی به‌شێکی هه‌رێمی کوردستان زانی و باسی له‌وه‌کرد، زیاتر له سێ ده‌یه‌یه، په‌که‌که بووه‌ته "به‌ڵا" و نایه‌وێت هه‌رێمی کوردستان ئابوورییێکی به‌هێز و دامه‌زراوه‌ی پته‌وی هه‌بێت.
عەونی راشیگەیاند: له هه‌ر شوێنێک سێ که‌سیان هه‌بێت دووانیان سه‌ر به موخابه‌راتن. هاتوچۆیان بۆ کوردستانی سووریا دیار بوو، چۆن له سووریاوه هاتوونه شنگال و چۆن به فڕۆکه براونه‌ته سلێمانی و له‌وێ چوونه‌ته‌وه قه‌ندیل، دامه‌زراندنی په‌که‌که ده‌ستی میتی تێدا بوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment