یەکگرتوو ئیدانه‌ی بێ رێزی کردن به‌ ئایینی ئیسلام ده‌کات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فراکسیۆنی یەکگرتوو له‌ په‌رله‌مانی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و رایگەیاند، بێ رێزی کردن به‌ ئایینی ئیسلام و بیروباوه‌ڕی موسڵمانان ئیدانه‌ ده‌کات.

کوردپرێس: فراکسیۆنی یەکگرتوو له‌ په‌رله‌مانی کوردستان له‌ راگه‌یه‌نراوێکدا بڵاویکردەوە "ئه‌و بێ رێزیکردنه‌ و سووکایه‌تیه‌ی که‌ به‌ بیروباوه‌ری موسڵمانان و ئاینی ئیسلام ده‌کرێت له‌ لایه‌ن سه‌رۆکی فەڕه‌نساوه‌ ئیدانه‌ و شه‌رمه‌زار ده‌کات و داوا له‌ سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ده‌کات وه‌ک ئه‌رکێکی ئه‌خلاقی و ده‌ستووری هه‌ڵوێستێکی مێژوی دژ به‌و سووکایه‌تیه‌ تۆمار بکه‌ن، چوونکه‌ ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی کوردی موسڵمان ده‌که‌ن".

ئاماژەی بەوەش کردووە، چه‌ندین ساڵه‌ کوردستان باوه‌شی گه‌رمی بۆ ئاینی ئیسلام و ئایینه‌کانی دیکه‌ش کردوەته‌وه‌ و میهره‌بانی ئیسلام بووه‌ته‌ که‌لتور و به‌ شاده‌ماری ئه‌م گه‌له‌دا دێت و ده‌ڕوات ساڵانه‌ یادی له‌د‌ایکبوونی پێغه‌مبه‌ری مرۆڤایه‌تی (محمد د.خ) ده‌کاته‌وه‌، هه‌ر به‌وهۆیه‌وه‌ ده‌ستوور و یاسا به‌رکاره‌کان حکوومه‌ت و ده‌سه‌ڵات په‌یوه‌ست ده‌که‌ن به‌ پاراستنی شوناسی ئه‌م گه‌له‌ و به‌سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی یاسادانانی داده‌نێت.

لە راگەیەندراوەکەی فراکسیۆنی یەکگرتوودا هاتوە، "ئێمه‌ ئیدانه‌ی ئه‌و بێ ڕێزی و له‌ سنووره‌ ده‌رچوونه‌ی سه‌رۆکی فەڕه‌نسا ده‌که‌ین دژبه‌ ئایینی ئیسلام و پێغه‌مبه‌ر (محمد د.خ) و به‌ سووکایه‌تی بۆ زۆرینه‌ی هه‌ره‌زۆری گه‌لی کوردستان که‌ موسڵمانه‌ و ئازاردانی ده‌رونیان ده‌بینین، ئه‌م جۆره‌ کاره‌ نه‌شیاوانه‌ لێبوورده‌یی و ئاشتی گه‌لان ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه"‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 210579

Your Comment

You are replying to: .
captcha