کوردپرێس: بەپێی زانیاریی میدیاکانی تورکیا لەسەر داوای داواکاری گشتیی ئامەد، پۆلیس هێرشی کردووەتە سەر بارەگای لقی هەدەپە و پاشان بۆ وەرگرتنی وتە هەردوو هاوسەرۆکی لقی هەدەپە لە ئامەد بەناوەکانی (زیاد جەیلان و هولیا ئالۆکمان) براونەتە بنکەی پۆلیس و پاشان دەستگیر کراون، هەروەها و لە ناوچەی "یەنیشەهیر"یش هاوسەرۆکی ناوچەیی هەدەپەیان دەستگیر کراوە.
هولیا ئالۆکمان هاوسەرۆکی لقی هەدەپە لە ئامەد، بەر لەوەی دەستگیر بکرێت ڤیدیۆیێکی بڵاو کردەوە و لەوێدا دەڵێت هەدەپە کار بۆ برایەتی خەڵک دەکات و داوای ئازادی بۆ ئافرەت دەکات و بڕوای تەواوی بە دیموکراتی هەیە، ئەمانەش کاریگەری لەسەر سیاسەتی تورکیا دروست کردووە، بۆیە دەستگیریان دەکەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment