بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەستەى نەزاهەی عێراق ئاشکراى کردووە هەرسێ سەرۆکایەتیەکەى عێراق و سەرجەم وەزیرەکان جگە لە وەزیرى دارایى و وەزیرى پەیوەندیەکان، ئەستۆپاکییان پێشکەش کردووە، بەڵام تائێستا چەندین پەرلەمانتار و بەرپرسى باڵا ئەستۆپاکى خۆیان پێشکەش نەکردووە.
ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە کە لیستی ناوى چەند پەرلەمانتارو بەرپرسێک و ئەو دوو وەزیرەیان رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە بۆ راگرتنی مووچەکانیان تا ئەو کاتەی ئەستۆپاکی داراییان ئاشکرا دەکەن.
ئەوەشی خستۆتەڕوو کە لە ئەگەری ئامادەنەبوونی ئەو بەرپرسانە بۆ ئاشکرا کردنی ئەستۆپاکیی دارایی خۆیان، دەستەی نەزاهە رێکاری توندتر دەگرێتەبەر.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment