كاوە محەمەد: لایەنە سیاسیەکان بەرامبەر سەرکوتکردنی دەنگی ئازادی لە هەولێرو دهۆک بێ هەڵوێستن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەداخەوە هیچ دەنگێکی بەرز و جدیی دژ بەو کارە دژە ئازادییانەی بادینان كەبۆ دەستگیركردنی رۆژنامەنوسان و چالاكوانان دەستیپێكردووە نابیسترێت و زۆربەی لایەنە سیاسییەکان، وەک رووداوی زۆر ئاسایی، بەدیاریدا دەستیان بەخۆیاندا شۆڕکردۆتەوە.

کوردپرێس:

كاوە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە نووسینێكدا بەناونیشانی " تیرۆرکارییەک، مەترسیداتر لەگەندەڵی" نوسیویەتی، هێشتا (شێروان شێروانی)ی چالاکوان ئازادنەکراوە، کەچی ئەمڕۆ چەند چەکدارێکی حکومەتە پۆلیسیەکەی هەرێم، چوونەتە سەر ماڵی مامۆستا (شڤان سەعید بەروشکی) و لەناو ماڵەکەی خۆی و بە بەرچاوی ژن و منداڵەکانی لەگەڵ خۆیان راپێچکردووە.

ئەمڕۆ تەواوی حزبە بەشداربووەکانی حکومەت لەوەدا بەرپرسیارن ئاخر ئەم کارە سەرکوتکارییانە زۆر لەو گەندەڵی و راورووتە مەترسیدارترە کە ئەو دەنگە ئازادانە و هی دیکەش بەردەوام قسەیان لەسەردەکەن".

دەقی نوسینەكەی كاوە محەمەد:

هێشتا (شێروان شێروانی)ی چالاکوان ئازادنەکراوە، کەچی ئەمڕۆ چەند چەکدارێکی حکومەتە پۆلیسیەکەی هەرێم، چوونەتە سەر ماڵی مامۆستا (شڤان سەعید بەروشکی) و لەناو ماڵەکەی خۆی و بە بەرچاوی ژن و منداڵەکانی لەگەڵ خۆیان راپێچکردووە..

ئەم رەشبگیرییەی ئێستای بادینان و هەولێر، زنجیرە تیرۆرکارییەکانی ساڵانی سەرەتای نەوەدەکانمان بیردێنێتەوە کە لەبادینان هەرچی دەنگێکی جیاواز و رەخنەگر هەبوون تیرۆریان دەکردن و تەواوی دەڤەرەکەیان پڕکردبوو لەترس و تۆقاندن؛ ئەوەی ئێستا لەوێ بەڕێوەدەچێت، هەمان عەقڵیەت و حزب و دەسەڵانە کە لەنەوەدەکاندا (رەئوف ئاکرەیی و رێناسی زەحمەتکێشان و یوسف تۆما شابۆ) و چەندین ئازادیخوازی دیکەیان بە کوشتن و سەرکوتکاری بێ دەنگ کرد..بەڵام جیاوازییەکە لەوەدایە؛ ئەوسا لەدەرەوەی هێزە سەرکوتکارەکەی بادینان، هێز و حزبی دیکە هەبوون دژ و ناڕازی بوون و چەند دەنگێک هەبوون کە بەرەنگارییەکیان نیشاندەدا، بەڵام ئەمڕۆ بەداخەوە هیچ دەنگێکی بەرز و جدیی دژ بەو کارە دژە ئازادییانە نابیسترێت و زۆربەی لایەنە سیاسییەکان، وەک رووداوی زۆر ئاسایی، بەدیاریدا دەستیان بەخۆیاندا شۆڕکردۆتەوە، بۆیە ئەمڕۆ تەواوی حزبە بەشداربووەکانی حکومەت لەوەدا بەرپرسیارن و هەرگیز ناتوانن شانی ئارداوی خۆیان لەو بەرپرسیارێتییە بتەکێنن..ئاخر ئەم کارە سەرکوتکارییانە زۆر لەو گەندەڵی و راورووتە مەترسیدار ترە کە ئەو دەنگە ئازادانە و هی دیکەش بەردەوام قسەیان لەسەردەکەن، چونکە کە ئازادی نەما، دەبێ نوێژی مردوو لەسەر لاشەی چاکسازیی بخوێنین..

News Code 210543

Your Comment

You are replying to: .
captcha