بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری فارن پالسی یەکێک لە هەڵمەتە کاریگەرەکانی کوردانی سووریا بە سەرۆکایەتیی مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات بە دەستپێکردنی دانوستانەکانی ئاشتی لەنێوان دوو ڕەوتی سەرەکیی کوردی سووریا دەزانێت.
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکووری سوویا بۆ ماوەی یەک ساڵە دانوستانی لەگەڵ ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا کە نزیکن بە هەرێمی کوردستانەوە دەست پێکردووە. ئەم دوو گرووپە باس لە گەیشتن بە ڕێککەوتی سەرەکی بەمەبەستی درێژەدا بە گفتوگۆکان دەکەن.
گۆڤاری فارن پالسی ئەمەریکی لە لێکدانەوەیێکدا لەسەر باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەنووسێت: یەکێک لە هەڵمەتە بەنرخەکان لەناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا هەوڵی مەزڵووم کۆبانی، فەرماندەی هێزەکانی سووریا دیموکراتە بۆ شکاندنی بنبەستی سیای لەو ناوچەیەدا کە بەهۆی ناکۆکیی نێوان پارتی یەکێتی دیموکراتیک و ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا دروست بووە و بە دەستپێکی دانوستانی یەکگرتن لەنێوان کوردەکاندا وەسفی دەکات.
ئەم گۆڤارە دەڵێت دانوستانی نێوان دوو ڕەتە کوردییەکە لە سووریا بە پشتگیریی ئەمریکا لەگەڵ دانوستانی سەرکردەکانی ئەم ناوچەیە و حکوومەتی ناوەندی سووریا بە پاڵپشتیی ڕووسیا یەک ناگرنەوە و دەڵێت دانوستانی کوردی-کوردی سەرکەوتنی ئەوتۆی بەدەست هێناوە.
ئەم گۆڤارە سیاسییە جەخت دەکاتەوە ئەگەر دانوستانی نێوان لایەنە کوردیەکان لە سووریا بەسەرکەوتوویی کۆتایی پێبێت ڕێگاخۆشکەر دەبێت بۆ پلۆرالیزمی سیاسیی گەورەتر و کێشەکان لەنێوان بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و تورکیا و هەرێمی کوردستانیش چارەسەر دەکات.
فارن پالسی لەو بڕوایەدایە کە سەرکەوتنی دانوستانەکانی کوردی-کوردی لە باکووری سووریا کاریگەریێکی گەورەتر لەسەر ناوچەکە دروست دەکات و ئەگەری کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لەباکووری سووریا بەبێ سەرهەڵدانی بشێوە لەناوچەکە و مەترسی خستنە سەر گیانی 4 ملیۆن کەس لە دانیشتوانی ناوچەکە، زیاتر دەکات.
ئەم گۆڤارە پێشنیارێک دەخاتە بەردەم ئەمەریکا و دەڵێت بۆ گەرەنتیدار کردنی سەرکەوتنی دانوستانی لایەنە کوردییەکانی سووریا دەبێت کوردەکان بەشدار بکات لە گفتوگۆکانی ئاشتیی سووریا لە بە گفتوگۆکانی ژێنێڤ ناسراوە.
فارن پالسی ئەمەش دەڵێت کە ئەمەریکا تا ئێستا لەهێزەکانی سووریای دیموکرات تەنها وەکوو ئامێرێک بۆ شەڕی داعش کەڵکی وەرگرتووە و جەخت دەکاتەوە کە دەبێت واشنتن کۆتایی بەم سیاسەتە بێنێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment