هۆشداری لە جموجۆڵی پەكەكە لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەدرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هۆشداری لە جموجۆڵی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەدرێت و بەرپرسێكی ئیداریی سنوورەكەش رای دەگەیەنێت كە لەبارەی ئەم جموجۆڵانەوە چەند لایەنێكیان ئاگادار كردۆتەوە.

کوردپرێس:

ماڵپەڕی باس نیوز لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند، پەكەكە لە چیاكانی باكووری پارێزگای سلێمانیدا جموجۆڵێكی بەرچاوی هەیە و بەهۆیەوە تاڕادەیێک خەڵكی دەڤەرەكە بێزار بوون. دوایین كاری پەكەكەش بەرامبەر بە خەڵكی دەڤەرەكە، ڕفاندنی محەمەد عەوڵا رەسووڵ ناسراو بە محەمەد گرتكی، ئەندامی ئەنجوومەنی جێبەجێكردن و بەرپرسی دەڤەری ڕاپەڕینی هاوپەیمانیی نیشتمانییە كە بەپێی هەواڵی میدیای فەرمیی یەكێتی، لە لایەن پەكەكەوە ڕفێندراوە.

لەم بارەیەوە كامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەت بە باسنیوزی راگەیاند،‌‌ له‌سه‌ر چالاکییەكانی په‌که‌که‌ له‌م سنوورە نووسراوێکمان ئاراسته‌ی پارێزگاری سلێمانی و وەزارەتی ناوخۆی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کردووه‌ که‌ ئه‌م چالاکیانه‌ تاچه‌ند ده‌بنه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه‌یه‌.

هاوكات به‌رزان حامید، ئه‌ندامی لێژنه‌ی ناوخۆ له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بە باسنیوزی راگەیاند: ”پێشووتر ئاگاداریمان داوه‌ داوه‌ که‌ په‌که‌که‌ له‌ سنووری شارباژێڕ بازگه‌ی داناوه‌ و سه‌رانه‌ وه‌رده‌گرێت، جیا له‌وه‌ش له ‌هه‌ندێک شوێنی سلێمانی به ‌ئاشکرا جووڵه‌ی چه‌کدارییان هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی دروست کردووه‌ بۆ سه‌ر گیانی هاووڵاتیانی ئه‌م سنوورە، ئه‌وه‌ش گرنگه‌ که‌ خه‌ڵکی نه‌بێته‌ قوربانیی دابه‌زینی چه‌کدارانی په‌که‌که‌ بۆ ناو شاره‌کان“.

لە لایێكی دیكەوە تەحسین ئیبراهیم، ئه‌ندامێکی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان لە ڕێگەی باسنیوزەوە داوای لە پەكەكە كرد، ڕەچاوی دۆخی كوردستان بكات و رای گەیاند: ”هیچ كاتێك لەگەڵ لێدان و ڕفاندن نین و ناكرێت خه‌ڵکی كوردستان لە ناوچە سنوورییەكان بچه‌وسێنرێنەوە“.

News Code 210519

Your Comment

You are replying to: .
captcha