باڵوێزی نەروێژ لە عێراق: نیگەرانین لە ڕووداوی پەلاماردانی بارەگای پارتی لە بەغدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان باڵوێزی نەروێژ لە عێراق، تۆنی ئاڵێرز نیگەرانیی خۆی بۆ ڕووداوی پەلاماردانی بارەگای پارتی لە بەغدا بە مەسعوود بارزانی ڕاگەیاند.

کوردپرێس:

رۆژی چوارشەممە 21ـی تشرینی یەكەمی 2020 لە سەلاحەدین، مەسعوود بارزانی پێشوازی لە تۆنی ئاڵێرز باڵیۆزی نۆروێژ لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوا پێشهاتەكانی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و باڵیۆزی نۆروێژ لە عێراق هاوسۆزی و نیگەرانیی خۆی بۆ رووداوی پەلاماردانی بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا بە مەسعوود بارزانی ڕاگەیاند.

وێڕای دەربڕینی پێزانین بۆ قوربانیدانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە شەڕی تیرۆریستانی داعش، تۆنی ئاڵێرز پیرۆزبایشی لە رێككەوتنی ئاسایی كردنەوەی بارودۆخی شنگال كرد كە لە نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ بەستراوە و بە هەنگاوێكی ئەرێنیی لە قەڵەم دا.

باڵیۆزی نۆروێژ راشیگەیاند وڵاتەكەی بەشێكە لە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی دژی داعش و رۆڵی هەبووە لە مەشق و راهێنانی پێشمەرگە و جەختی لە ویستی وڵاتەكەی كردەوە بۆ پەرەپێدانی هەماهەنگی و پەیوەندیی نێوان وڵاتەكەی و هەرێمی كوردستان.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا، مەسعوود بارزانی سوپاسی رۆڵی وڵاتی نۆروێژی كرد لە هاوپەیمانێتیی شەڕی دژی داعش و پێشوازیشی كرد لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا.

پەیوەست بە پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغداش، مەسعوود بارزانی ئەوەی خستەڕوو كە پەیوەندییەكان ئاراستەیێكی ئیجابییان وەرگرتووە و دەرفەت بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لە ئارادایە.

هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق و هەڕەشەكانی تیرۆر و بارودۆخی ئەمنیی عێراق و رووداوەكەی گوندی فەرحاتیە تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

News Code 210514

Your Comment

You are replying to: .
captcha