ئەمەریکا پێشوازی دەکات لە بڕیاری کوردی سووریا بۆ ئازادکردنی زیندانیانی داعش

بەشی جیهان- بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت وڵاتەکەی پێشوازی دەکات لە هەڵمەتی ئازاد کردنی زیاتر لە 600 زیندانی داعش لەلایەن کوردەکانی سووریاوە و بە هەنگاوێکی ئەرێنی وەسفی دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزە کوردیەکانی سووریا هەفتەی ڕابردوو زیاتر لە 600 زیندانیی داعشیان لە زیندانەکانی ژێر کونترۆڵی خۆیان ئازاد کرد.

وتەبێژێکی وەزارەتی دەروەی ئەمریکا کاردانەوەی بۆ ئازد کردنی زیندانیانی داعش لە لایەن کورڕدەکانەوە کە هاوپەیمانی ئەمریکان نیشان دا و ڕایگەیاند: ئێمە ئەم هەنگاوە بە هەنگاوێکی ئەرێنی دەزانین کە بریتییە لە ئازاد کردنی زیندانیانی کەمتر مەترسیداری داعش.

ئەم بەرپرسە ئەمریکییە بە VOA دەڵێت: ئەمریکا ئامادەیە لەم ئەرکەدا یارمەتیی کوردەکان بدات.

ناوبراو دەڵێت ئازاد کردنی ئەم زیندانییانە لەلایەن کوردەکانەوە باشتر بوونی دۆخی زیندانەکانی لێدەکەوێتەوە و ئەمنییەتی نێو زیندانەکان و یارمەتییە مرۆییەکان ئاسانتر دەکات.

ئەم بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە نەیویست ناوی بهێندرێت، جەختی کردۆتەوە کوردانی سووریا پێشتریش ژمارەیێک لە زیندانیانی داعشیان ئازاد کردووە و چاوەڕوان دەکەین ئەم لێبووردنە لە داهاتووشدا درێژەی ببێت.

پێشتر، دکتۆر ئان سپکهارد مامۆستای زانکۆی جۆرج تاون لەبارەی ئازاد کردنی 600 زیندانی داعش لە کەمپی ئەلهول لەلایەن هەسەدەوە بە کوردپرێس وتی: ئەمە هەڵمەتێک بوو کە ڕیسکی لەگەڵە. بەڵام بە لە بەرچاو گرتنی بەرژەوەندی و مەترسییەکانی ئەم بڕیارە دەتوانێت بڕیارێکی بەجێ بێت.

ناوبراو لەبارەی ئامانج لە ئازاد کردنی زیندانیانی داعش لەلایەن کوردەکانی سووریاوە جەختی کردەوە: بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکووری سووریا، لەماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا بە وردی و خۆپارێزییەوە مامەڵەی لەگەڵ دەستگیر کراوەکاندا کردووە و لەباری لەبارچاو گرتنی مافی مرۆڤەوە ئەو پەڕی ڕێزی لێیان گرووە تا متمانەی ئەوان بەدەست بێنێت.

ئان سپکهارد زیاتر وتی: بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر هەر بەم ستراتێژییە پێشتر ئەو زیندانیانەی ئازاد کردبوو کە کەمترین مەترسییان بووە و لە حاڵەتەکانی توندڕەوی دەرباز بووبوون و چیدی هاوڕای داعش نەبوون.

ناوبراو زادی کرد: ئەگەری زۆر کەمە کە ئەم کەسانە دووبارە تەڤڵی داعش بنەوە و وتی: ئێمە لە سەنتەری نێودەوڵەتیی توێژینەوەکانی توندئاژۆیی گفتوگۆمان لەگەڵ زیاتر لە 250 کەس لە زیندانیانی داعش کردووە کە هاووڵاتی سووریا بوون کە هەم کەسانی پلە باڵای داعشی تێدا بوو هەم کەسانی ئاسای کە زۆرینەیان بێ هێوا بوون داعش و پەشیوان بوون لە ئەندامێتیی ئەو گرووپە.

دکتۆر ئان سپکهارد لەبارەی هۆکاری تەڤڵ بوونی ئەم کەسانە بەداعشەوە لە ڕابردوودا وتی: زۆرینەیان بۆ بەدەست هێنانی ئازادی و ڕووبەڕووبوونەوەی حکوومەتەکەی بەشار ئەسەد چوونە ڕیزەکانی داعش بەڵام پاشان زانییان کە دەستیان داوەتە مامەڵەیێکی هەڵەوە چوونکە زانییان داعش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی حکوومەتی ئەسەد کەڵکیان لێوەرناگرێت بەڵکوو بەگژ گرووپەکانی دیکەیاندا دەدات. هەروەها ارەیێک لە گەنجەکان بەهۆکاری داراییەوە تەڤڵی داعش بوون کە ئەوەش بەهۆی گەندەڵی ئەو گرووپەوە دەستەبەر نەکرا.

مامۆستای زانکۆی جۆرج تاون جەختیشی لە گرینگ بوونی تەعامولی سازێنەری کوردانی سووریا لەگەڵ سەرکردەی عەشیرەتە عەرەبەکان و ئازاد کردنی زیندانییەکان کردەوە و ڕایگەیاند: بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و هێزەکانی سووریای دیموکرات دەرکیان بەوە کردووە کە کار کردن لەگەڵ سەرۆکی عەشیرەتە عەرەبەکان بۆ پاراستنی یەکێتیی ناوچەکە زۆر پێویستە.

ناوبراو وتیشی: بەڕێوەبەرانی کوردستانی سووریا ئەوەشیان زانیوە کە ئەم زیندانییانە و ەوانەی ئازاد کراون بێ هیواتر لەوەن کە بیانەوێت جارێکی تر بچنەوە ڕیزەکانی داعش. دەبێت ئەمەش بزانین کە بانگەشەکەرانی داعش و سەرکردە مەترسیدارەکان ئازاد نەکراون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 210512

Your Comment

You are replying to: .
captcha