کوردپرێس:
بەیان سامی عەبدولڕەحمان له چاوپێكهوتنێكدا لهگهڵ ماڵپهڕی فهرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەربارهی كشانهوهی ئهمهریكا له عێراق، گوتی: "به ڕای من ویلایەتە یەكگرتووەكان دهیهوێت له عێراق بمێنێتەوە و دەیەوێت پشتیوانیی عێراق بکات و هاوکاری عێراق بێت لە بەهێزکردنی ئابووریی عێراق و پاراستنی سەربەخۆیی و سەروەرییەکەی. ئەمەریکا هەروەها دەیەوێت كوردستانیش وهك نموونهیێک بەکار بهێنێت بۆ عێراق لە بوارەکانی ئارامی، سەقامگیری و دیمۆکراسیدا، هەروەها لە پێشوازی لە وەبەرهێنان و ئەو ژینگە باشەی بۆ وەبەرهێنان دروستی کردووە."
لهسهر پهیوهندیی هەرێمی كوردستان و ئهمهریكا دهڵێت: "ئێستا پهیوهندییێکی باش لە نێوان ئەمەریکا و كوردستان ههیه. ئەم پهیوهندییه بۆ ئەمەریکا و كوردستانیش گرنگه. ئەمەریکییەکان تێ دەگەن لەوەی كوردستان دەتوانێت ڕۆڵی بههێزی هەبیت له ئارامیی ناوچهكه، كاریگهریی باش و ئەرێنی هەبێت له پهرلهمان و حكوومهتی عێراق. له ههمان كاتدا كوردستان كاراكتهرێکی كاریگهره له ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست و سهركردایهتیی کورد پهیوهندیی باشی لهگهڵ سهركردهكانی ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست ههیه. کوردستان لە چەندین بوارەوە، بۆ نموونە ئازادیی ئایینی، دەشێت نموونە بێت بۆ باقیی وڵات و ناوچەکە."
لهسهر كاتی بهجێهێشتنی ئهمهریكا له عێراق ڕایشیگهیاند: "ئەمەریکا بەپەلە و بە ناکامڵی ناوچەکە بەجێ ناهێڵێت. ڕاستە ئەمەریکا دەیەوێت دواجار ناوچەکە بەجێ بهێڵێت، بەڵام بە لەبەرچاوگرتن و ڕەچاوکردنی بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانی خۆی.''
هێرش بۆ سەر باڵیۆزخانە و بارەگاکان له عێراق ئهمهریكای نیگهران كردووه، لهو بارەیەوه نوێنهری حكوومهت له واشنتۆن ڕوونی كردهوه ئاماژەیەکی ئێجگار پڕبایەخە کاتێک ئەمەریکا نیگەرانیی خۆی پێشان دا لەسەر پەلاماردانی لقی ٥. لە ڕوانگەی ئەمەریکاوە دیموکراسی واتە دەربڕینی بیروبۆچوون بە ئازادی و ئازادیی ڕادەربڕین، دوور لە هەڕەشە و پەلامار، ئەمە بە دوای خۆیدا ئیدانەکردنی هێرشەکەی هێنا لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەکانەوە، هەروەها شانشینی یەکگرتوو و لایەنی تریش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی هەمان ئیدانەیان دەربڕی بۆ ئەو پەلامارانە.
ئەمەریکییەکان بە وردی چاودێریی دۆخەکە دەکەن و دەڵێن ناکرێت گرووپە چەکدارەکان پەلاماری بارەگا و دامەزراوەکان بدەن. کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەم هەڕەشە و پەلامارانەی بە جددی وەرگرتووە و دەڵێن نابێت هێرش بۆ سەر بارەگاکان و باڵیۆزخانەکان دووبارە ببێتەوە.
لهبارهی كردنهوهی كونسووڵخانهی ئهمهریكاوە له ههولێر، بهیان سامی دهڵێت: "لە جیهانی دیپلۆماسیدا هەبوون ئاماژەدار و پڕبایەخە. ئەوەی ئەمەریکا لە هەولێر کونسووڵخانەی هەیە، شتێکی پڕبایەخە، ئەو حەقیقەتەی کە گەورەترین کونسووڵگەریی خۆی لە هەولێر دروست دەکات ئەمەش زۆر پڕبایەخە و ئاماژەیە بە پەیوەندیی باش و پتەوی هەردوولا. هەندێک ڕۆژنامەوان و بەرپرسانی ئەمەریکا ئاماژەیان بە گرنگیی ئەم بابەتە داوە.
سەبارەت بە دانوستانەکانی هەولێر و بەغداد، بەیان سامی گوتی، ئەمەریکا دەتوانێت ڕۆل و کاریگەری هەبێت لەسەر دانوستانەکان. هەمیشە پەیوەندیی ئێمە لەگەڵ بەغدا جێی بایەخی ئەمەریکایە. ئەمەریکا دەیەوێت لە چوارچێوەی عێراقێکی بەهێز و سەربەخۆدا هەرێمی کوردستانی دیموکرات و ئابوورییەکی بەهێز و ژیاریی هەبێت.
ڕایشیگهیاند: ''ئێمە داوا لە ئەمەریکا دەکەین کە هانی هەردوولا بدات پابەند بن بە دەستوورەوە و چارەسەرکردنی ناکۆکی و جیاوازییەکان و دانوستانەکان بگەیەنین بە دەرەنجام.''
لهبارهی پشتیوانیی ئەمەریکا بۆ هێزی پێشمهرگەوە، بەیان سامی ئەوەی ڕوون كردهوه کە لهبهر پەتای كۆرۆنا مهشقی ئەمەریکییەکان بە هێزی پێشمهرگه، ڕاوهستاوه. بەڵام ئەمەریکا دەیەوێت ئەم پشتیوانییە بەردەوام بێت و پێیان وایە ئەمە وەبەرهێنانێکی باشە کە ڕاهێنان بە پێشمەرگە و سوپای عێراق بکرێت بۆ ئایندەی عێراق و کوردستانیش. ئێمە بەردەوام لە پەیوەندیداین لەگەڵ کۆنگرێس، کە لەوێ سالانە بوودجەیەكی زەبەلاح ئامادە دەکرێت و تێ دەپەڕێندرێت بۆ بەرگریی نیشتمانی و چەندین ساڵە لە دووتوێی ئەم بوودجەیەدا پارە بۆ ڕاهێنان و مەشق لە عێراق تەرخان دەکەن، بەشێکیشی بۆ پێشمەرگەیە. ئێستا کار لەسەر بوودجەی بەرگریی نیشتمانیی ٢٠٢١ دەکەن و هەندێک پارە و هاوکاریی تێدایە بۆ هێزی پێشمەرگە."
دەربارهی گۆڕانكاری له ستراتیژیهتی ئهمهریكا و گۆڕانكاری له سیاسهتهكانی لەهەمبەر كوردستاندا گوتی: "لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا ترامپ سەر کەوێت، یان بایدن، سیاسەتی ئەمەریکا ناگۆڕێت، هەر پشتیوانیی عێراق دەکەن و مامەڵەیەكی تایبەتیش دەمێنێت لەگەڵ هەرێمی کوردستان، بەڵام دەوڵەتان لەگەڵ وڵاتانی خاوەن سەروەری کار و مامەڵە دەکەن بۆ ڕێککەوتننامە و پەیماننامەی دووقۆڵی، یان نێودەوڵەتی، ئەمە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکانیش ڕاستە. دیارە ئەوە هەیە کە هەرێمی کوردستان پێگەی تایبەتی خۆی هەیە و پێشبینی دەکەین ئەو پێگەیەی هەر بەردەوام بێت."
دەربارهی سهردانی سهرۆكی حكوومهت و سهرۆكی ههرێم بۆ ئەمەریکا، بەیان سامی ڕایگهیاند: ''جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاک نێچیرڤان بارزانی بانگهێشتی هەیە بۆ سەردانی ئەمەریکا. ئێمە خۆشحاڵ دەبین کە جەنابیان و هەروەها جەنابی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ویلایەتە یەكگرتووەکانی ئەمەریکا بکەن. ئێمە ئامادەین بۆ ئەوە، بەڵام لە ئەمەریکا ئێستا سەروەختی هەڵبژاردنەکانە و پێم وایە بە لای کەمەوە تا چەند مانگێک پاش هەڵبژاردنەکان سەردان ناکرێت.''
Your Comment