بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق رایدەگەیەنێت، ئێستا عێراق لە پلەی یەکەمی جیهاندایە، لەرووی رێژەی چاکبوونەوە لە پەتاکە.
ئاماژە بەوەش دەکات، جارێکى تر رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، قەدەغەی هاتووچۆ و کەرەنتینە ناگرێتەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە ماڵپەڕی وۆردمیتەرز، نوێترین ئاماری توشبونى بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەجیهاندا بڵاوکردوەتەوە، کە بەپێى ئامارەکە عێراق لە زۆری ژمارەی توشبواندا لەریزبەندی 15هەمین وڵاتانی جیهاندایە و ژمارەى تووشبووانى کۆرۆنا لە عێراق تا ئێستا 420 هەزار تووشبووى تێپەڕاندووە.
سەرچاوە: KNN
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment