یەکێتی و ئیداره‌ى سلێمانى ئاماده‌ نین داهاتەکانیان بهێننه‌وه‌ خه‌زێنه‌ی حکوومه‌تى هه‌رێم/ ئه‌گه‌ر حکوومه‌ت بیه‌وێت هه‌موو داهاتەکان بهێنێته‌وه‌ خه‌زێنه‌ پێویستی به‌شه‌ڕی ناوخۆیه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتارێکى پارتى له ‌په‌رله‌مانى کوردستان هێرش ده‌کاته‌سه‌ر یه‌کێتیی ‌و ئیداره‌ى سلێمانى ‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پاره‌ له ‌هه‌ولێر و دهۆکه‌وه‌ ده‌چێته‌ سلێمانی، به‌ڵام ئه‌وان ئاماده‌نین داهاتیان بهێننه‌وه‌ خه‌زێنه‌ی حکوومه‌تى هه‌رێمی کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێڤیدار ئه‌حمه‌د ئه‌ندامى فراکسیۆنى پارتى ‌و جێگری سه‌رۆکی لیژنه‌ی دارایی ‌و ئابووری له‌ په‌رله‌مانى کوردستان بە به‌شى کوردیی ده‌نگى ئه‌مریکا-ی ڕایگه‌یاندووه:‌ خه‌ڵکی ئیداره‌ی سلێمانی 36% هه‌رێمى کوردستانن، به‌ڵام به‌ته‌نها ئه‌و سنووره‌ ‌42% پاره‌ى حکوومه‌تى هەرێمی وەکوو مووچه‌ بۆ ده‌چێت.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى پارتى وتوویه‌تى: ئێمه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌لیژنه‌ی دارایین ئاگادارین‌ و سه‌ردان ده‌که‌ین، پاره‌ی هه‌موو داهاتی هه‌رێم نایه‌ته‌وه‌ ده‌ستی حکوومه‌ت، من به‌ئاشکرا ده‌یڵێم ئێمه‌ له‌نێوان خراپ ‌و خراپترداین، خراپه‌که‌ گه‌نده‌ڵیه ‌و خراپتره‌که‌ شه‌ڕی ناوخۆیه‌ ئه‌گه‌ر حکوومه‌تی هه‌رێم بیه‌وێت داهاتی هه‌موو هه‌رێم بهێنێته‌وه‌ خه‌زێنه‌ی خۆى، پێویستی به‌شه‌ڕی ناوخۆیه‌.

له‌و ڕوه‌وه‌ هێڤیدار زیاتر وتویه‌تى: "پاره‌ی ده‌روازه‌کانی سنووری ‌سلێمانی له‌ باشماخ ‌و سه‌یرانبه‌ن ‌و په‌روێزخان هه‌مووی نایه‌نه‌ خه‌زێنه‌ی حکوومه‌ت".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى پارتى ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه‌ "به‌چاوی خۆمان بینیومانه ‌و سه‌ردانی مه‌یدانیمان کردووه‌، قاچاخچێتی له‌و ده‌روازانه‌ کراون به‌تایبه‌ت له ‌باشماخ، به‌ڵگه‌مان لایه‌ به‌ڤیدیۆ لای خۆمان تۆمارمان کردووه‌ به ‌نووسراوی ڕه‌سمی لامانه‌ له ‌په‌روێزخان پاره‌کان بۆ هه‌ندێک که‌س ‌و حزبن نایه‌نه‌وه‌ خه‌زێنه‌ی حکوومه‌ت".

به‌وته‌ى په‌رله‌مانتاره‌که،‌ مه‌سروور بارزانی لێهاتوترین که‌سی ناو پارتییه‌ بۆ سه‌رۆکایه‌تی حکوومه‌ت، پارتی ده‌یه‌وێت ئه‌وه‌ی دروست بووه‌ هه‌رێمی کوردستان له‌ت نه‌کات، چوونکه‌ وتم له‌نێوان خراپ‌ و خراپتردا ئه‌مه‌ به‌رده‌وامبێت یان شه‌ڕی براکوژی بکرێت.

هێڤیدار دەشڵێت هیوادارین هاوکاریی قوباد تاڵەبانی بکرێت، چوونکه‌ پیاوێکی زۆر به‌ڕێزه ‌و له‌ناو پارتییش ئه‌م پیاوه‌مان زۆر خۆشده‌وێت، چوونکه‌ حه‌زی له‌ئیداره‌یه‌ و حه‌زی له‌و به‌زمه‌ نییه‌ که‌ له‌وناوچه‌ی ئه‌و ده‌کرێت، هیوادارین هاوکارى بکرێت تاهه‌موو ڕۆژێک پارتی به‌کاک قوباد نه‌ڵێت ئه‌وه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ی تۆ ئه‌و دزی‌ و تاڵانییه‌ هه‌یه‌ و پاره‌که‌ش ناهێننه‌وه‌ خه‌زێنه‌ی حکوومه‌ت.

سه‌باره‌ت به‌داهاته‌کانى هه‌رێمیش په‌رله‌مانتاره‌که‌ى پارتى ته‌ئکیدی کردۆته‌وه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ى، "تائێستاش له‌ 57% پاره‌ى هه‌رێمی کوردستان هی هه‌ولێر و دهۆکه‌، ئه‌مه‌ نادادپه‌روه‌ری تێدایه‌ له‌ 43% بۆ سلێمانى، چوونکه‌ ئه‌گه‌ر به‌ڕێژه‌ی نفووسیش بێت ئه‌و ناوچه‌یه‌ ئه‌وه‌نده‌نییه‌، که‌م بکرێته‌وه‌ قبووڵی ناکه‌ن ‌و ده‌ڵێن ده‌بینه‌ به‌شێک له ‌عێراق هه‌موو ڕۆژێک قه‌وانێک لێده‌ده‌نه‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌وه‌ی به‌پاره‌ چاره‌سه‌ربکرێت زۆرباشتره‌ وه‌ک له‌وه‌ى به‌خوێن چاره‌سه‌ربکرێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 210449

Your Comment

You are replying to: .
captcha