بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڤلادیمێر فۆرونکۆڤ، بەرپرسی بەشی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە راپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە، سەرەڕای تێپەڕبوونی دوو ساڵ بەسەر سەرکەوتن بەسەر داعشدا، کەچی هێشتا چەکدارانی رێکخراوەکە لە عێراق و سووریا چالاکن و لە ماوەی رابردوو ژمارەی هێرشەکانیان زیادی کردووە.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە "ئێستا چەکدارانی داعش بەشێوەی گرووپ کردەوەکانیان ئەنجام دەدەن، جگە لە عێراق و سووریا، لە لیبیا و چەند ناوچەیێکی دیکە چالاک بوونەتەوە".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment