بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دیدارەکە دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا تاووتوێ کرا. جەخت لە گرنگیی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی کرا لە سەر بنەمای دەستوور.
باڵیۆزی بەریتانیا پشتگیریی خۆی بۆ رێککەوتنامەی ئاسایی کردنەوەی دۆخی شنگال دەربڕی وەک بنەمایێک بۆ سەقامگیریی و ئاوەدانکردنەوەی دەڤەرەکە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێم، تیشکی خستە سەر بەردەوامیی پرۆسەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاراستەی هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری.
سەرچاوە: K24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment