جگە لە سنووری سمیلکا سەرجەم سنوورەکانی کوردستانی سووریا دەکرێنەوە

بەشی سووریا-ئەنجومەنی جێبەجێکاری بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند جگە لە سنووری سمیلکا سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی کوردستانی سووریا دەکرێنەوە.

کوردپرێس:

ئەنجومەنی جێبەجێکاری بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند ئەنجومەنەکە بڕیاری داوە بە کردنەوەی سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی ژێردەسەڵاتی هێزەکانی سووریای دیموکرات جگە لە دەروازەی سنووری سمیلکا.

ئاژاانسی هاوارنیوزی کوردی لەو بارەیەوە نووسیویەتی لە ڕێنماییی ژمارە 149ی ئەنجومەنی جێبەجێکاری ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریادا نووسراوە: کۆی ئەو دەروازە سنوورییانەی لە ژێر دەکەوێتە جوگرافیای کوردستانی سووریاوە بە هۆی پاندۆمیی کۆرۆناوە داخراوبوون و ئێستاش بڕیار دراوە جگە لە دەروازەی سمیلکا سەرجەم دەروازە سنوورییەکان لە ڕۆژی دووشەمەوە واتا لە 12ی تشرینی یەکەمی 2020وە دەکرێنەوە و چالاکییەکانیان دەست پێدەکەنەوە بەڵام سنووری سمیلکا تا بڕیاری دواترمان بە داخراوی دەمێنێتەوە.

News Code 210403

Your Comment

You are replying to: .
captcha