کوردپرێس: عوسمان ئۆجه‌لان له میانی به‌شداری کردنی له ژووری هه‌واڵی کوردستان24 له باره‌ی رێککه‌وتنی 9ی تشرینی یه‌که‌م/ ئۆکتۆبه‌ری 2020-ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له باره‌ی شنگاله‌وه گوتی: "په‌که‌که ئه‌و رێککه‌وتنه په‌سند ناکات. په‌که‌که دژی هه‌ر جۆره یاسا و رێککه‌وتنێک ده‌وه‌ستێته‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ودا نه‌بێت. په‌که‌که زیانی گه‌وره به خه‌ڵکی ناوچه‌که ده‌گه‌یه‌نێت".
ناوبراو گوتیشی: "هۆکاری سه‌ره‌کی کێشه‌که په‌که‌که‌یه. ئه‌و نایه‌وێت ئاشتی هه‌بێت و له‌گه‌ڵ رێککه‌وتن و قانوون‌دا هه‌ڵناکات، ئه‌وان قانوونێکیان بۆ خۆیان داناوه و به دوای کێشه‌دا ده‌گه‌ڕێن و تا په‌که‌که مابێت کێشه‌کان به‌رده‌وام ده‌بن".
عوسمان ئۆجەلان روونیشیکرده‌وه، "ئه‌و رێککه‌وتنه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا واژوو کراوه، پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی لێده‌کرێت، به‌ڵام ته‌نیا په‌که‌که‌یه دژی وه‌ستاوه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر به‌و جۆره‌ش به‌رده‌وام بێت، خۆی زیانی گه‌وره ده‌بینێت و ناتوانێت رێگری له جێبه‌جێ کردنی رێککه‌وتنه‌که بکات".
له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا، ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ی کوردستانی تورکیا، گوتی: "پێویسته په‌که‌که شه‌ڕ رابگرێت. شه‌ڕ هیچ ئه‌نجامێک نادات به ده‌سته‌وه. په‌که‌که خۆی زه‌ره‌ر ده‌کات. شه‌ڕ به‌رده‌وام بێت بێ مانایه. په‌که‌که به‌ره‌و له‌ناوچوونه. په‌که‌که زیانی گه‌وره‌ی به‌رده‌که‌وێت. لازمه بێ چه‌ندووچوون په‌که‌که شه‌ڕ رابگرێت".
رۆژی هه‌ینی رابردوو 9ی تشرینی یه‌که‌م/ ئۆکتۆبه‌ری 2020، به چاودێری سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، "مسته‌فا کازمی"، شاندێکی باڵای حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی وه‌زیری ناوخۆ، "رێبه‌ر ئه‌حمه‌د" و شاندێکی حکوومه‌تی عێراق، رێککه‌وتنی "ئاسایی کردنه‌وه‌ی ره‌وشی شنگال"یان واژوو کرد.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment