بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژی هەینی 18ی ڕەزبەری 1399 دوکتور فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە ئێستادا 388 تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی پارێزگادا خەوێندراون.
سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان ڕاشیگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 65 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە و 4 هاووڵاتیی دیکەش لەو 24 کاتژمێرەدا بە کۆرۆنا گیانی لە دەست داوە.
ڕەزاعی زیادیشی کرد تا ئەم کاتە 502 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان تۆمار کراوە.
Your Comment