بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەدنان بیان و جەمیل ئوغور، دوو هەواڵنێری ئاژانسی Mezopotamya و هەروەها شەۆربان ئابی هەواڵنێری ئاژانسی جین نیووز لەگەڵ نازان سالا، ڕۆژنامەنووسی کوردی تورکیا کە ماوەیێک پێش لە پارێزگای کوردنشینی وان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەوە دەستگیر کرابوون بە حوکمی دادگای وان ڕەوانەی زیندان کران.
لەمبارەوە Mezopotamya زیاتر دنووسێت: دادوەری دۆسیەی ئەم 4 ڕۆژنامەنووس و هەواڵنێرە کوردە بە تۆمەتی «بڵاو کردنی هەواڵ لەدژی حکوومەت» و «ئەندام بوون لە گرووپە تیرۆریستییەکان» حوکمی زیندانی کردنی بۆ ناوبراوان دەر کردووە.
شایانی باسە فەهیم چتینعر، ڕۆژنامەوانی ینی شام و سۆرکان ئەردم، ڕۆژنامەنووسی پێشووی ینی شام بە زەمانەت و بەمەرجی نەچوونە دەرەوە لە وڵات ئازاد کراون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment