پارێزگاری سلێمانی: زاڵبوونى حزبڕانى بەسەر حکومڕانیدا بووەتە هۆی خراپبوونى دۆخى تەندروستى

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارێزگارى سلێمانى حکوومەتى هەرێم و لایەنە سیاسییەکان بە کەمتەرخەم و بێ باک وەسف دەکات لە ئاست ئەم بارودۆخەى ئێستا لە هەرێمى کوردستان بە گشتى و سلێمانى بەتایبەت هەیە.

کوردپرێس:

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى لەمیانى مەراسیمی رێزگرتن لە کۆچى دوایی رۆژنامەنوس هێرش سەنگەرى رایگەیاند" بارودۆخەکان بەرەو مەترسى دەڕۆن، بەرەو ئاسایی بوونەوە ناڕۆن، چونکە تەنیا کۆرۆنا نییە هەڕەشە لەژیانى خەڵک دەکات، بەڵکو خراپی بارودۆخى دارایی و ئابورى و تێکچوونى شیرازەى کۆمەڵایەتى و ئاسایشى کۆمەڵایەتى، تێکچوونى ئارامى دەروونى کەسەکانى ئێمەشە".

ئاماژەى بەوەش کرد، بێ باکیى لایەنە سیاسییەکان و سیستەمى حکومڕانى لەم وڵاتەداو زاڵبوونى حزبڕانى بەسەر حکومڕانیداو هەروەها زاڵبوونى دەسەڵاتدارییەتى بەسەر دەوڵەتداریدا بارودۆخێکى دروستکردوە لەجیاتى ببێتە هۆکارى چارەسەر بووەتە خراپبوونى دۆخى تەندروستى.

پارێزگارى سلێمانى ڕوونیشی کردەوە، سبەینێ کۆبوونەوەى ئەنجومەنى باڵاى ئابورى هەرێمە ئەو ٣٦ خاڵى لەسەر خراپی بارودۆخى دارایی و ئابورى پارێزگاى سلێمانى خستووەتە بەردەمى دەسەڵاتداران.

هەڤأڵ ئەبوبەکر جەختیش دەکاتەوە، ئەگەر خەڵک و پەرلەمان و کۆمەڵگە یەکگرتوو بێت دەسەڵات ناچار بکات ئەگەر چەند سەرەڕۆ سەرکەشیش بێت بیهێنێتە ژێر بارى خزمەتگوزارییەکانەوە.

هەروەها پارێزگاى سلێمانى وتیشى" ئەوەى ئێمە پێمان دەکرێت وەکو حکومەت لە ئیدارەى پارێزگاى سلێمانیدا دڵنیاتان دەکەمەوە بچوکترین کەمتەرخەمى و جیاوازى لەنێوان هاونیشتیمانییەکانماندا نەکردوە، بۆیە جێگاى شانازییە تائێستا لە شارەکانى دیکەوە دێن بۆ نەخۆشخانەکانى سلێمانى تا خزمەتگوزارى تەندروستى وەربگرێت".

News Code 210340

Your Comment

You are replying to: .
captcha