پەیمانگای ڕاند: یەکێتیی ئەورووپا پشتگیریی کوردی سووریا ناکات چوونکە تورکیا ناڕازییە

بەشی جیهان- پەیمانگای ڕاند لە خوێندنەوەیێکی تایبەت بە داهاتووی سووریا پاش شکستهێنانی داعش نووسیویەتی: ژمارەیێک لە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ و یەکێتیی ئەورووپا پشتگیریی کوردی سووریا ناکەن لەبەر ئەوەی تورکیا ناڕازییە.

پەیمانگای ڕاند لە ڕاپۆرتێکی تایبەت بە سەقامگرتنی دۆخی باکووری سووریا پاش شکستهێنانی داعش ئاماژەی بەوە کردووە کە کوردەکانی سووریا لەو ناوچەیە پشتگیریی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپایان لەگەڵ نابێت.

پەیمانگاکە لە درێژەی بابەتەکەدا نووسیویەتی: تورکیا هێزە کوردییەکانی سووریا بە تیرۆریست و سەر بە پەکەکە دەزانێت. هەر بەم بۆنەیەشەوە ژمارەیێک لە ئەندامانی ناتۆ و وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا بەشداریی پلانی بونیاتنانەوەی ناوچەکانی باکووری خۆرهەڵاتی سووریا ناکەن.

پەیمانگاکە لەبارەی یارمەتییەکانی ئەمریکا بۆ ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا نووسیی: هیچ متمانەیێک لەو بارەیەوە بە دەستەوە نیە و هەبوونی هێزە ئەمریکییەکان لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردەکان کێشەی لەسەرە.

بە گوێرەی پەیمانگاکە یارمەتییەکانی نەتەوەیەکگرتووەکانیش بە هۆی ئەوەی ڕێڕەوە سنوورییەکانی سووریا تا ڕادەیێک داخراون و نەتەوەیەکگرتووەکان ڕاستەوخۆ دەستی ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردەکان ناگات ئاوارەکانیش بە دژواری دەگەنە ناوچەگە.

ستیڤەن تێرنەر چاودێری کاروباری ئابووری جیۆپۆلەتیکی، لە وتارێکدا کە لە گۆڤاری ڤەیر ئەبزرڤێر بڵاوی کردۆتەوە ئەو پێشنیارەی خستۆتە بەردەست کە جارێکی دیکە ڕێڕەوە سنوورییەکانی یەعرووبیە لە سنووری نێوان عێراق و سووریا بکرێتەوە بۆ ئەوەی یارمەتییەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەمریکا بە شێوەی ڕاستەوخۆ بگاتە دەست کوردی سووریا و ئاوارەکانی ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا.

News Code 210333

Your Comment

You are replying to: .
captcha