بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئوسامە ئەلشەریف، شرۆڤەکاری پرسە سیاسییەکان دەڵێت دۆخی ئابووریی تورکیا بەهۆی بەشداریی ئەو وڵاتە لە تەنگەژە و گرژییەکانی ناوچەکەدا باش نییە.
ناوبراو لە یادداشتێکدا کە ڕۆژنامەی ئینگلیزی زمانی عەرەب نیووز بڵاوی کردۆتەوە ڕایدەگەیێنێت تورکیا لەبری ئەوەی کە تەرکیز لەسەر پرسی ئاشتی لەگەڵ کورد بکاتەوە خۆی گلاندووەتە قەیرانەکانی ناوچەکەوە و هەروەها لەگەڵ زۆرینە دراوسێکانیدا کێشەی دروست کردووە کە ئەم پرسەش بەمزووانە تورکیا تووشی کێشەی زۆر دەکات لە بواری سیاسەتی دەرەوەدا.
ئەم شرۆڤەکارە، سەرزەنشتی ئەردۆغان دەکات کە لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا لەبری چارە کردنی پرسی کوردەکانی وڵاتەکەی خۆی بە کوردەکانی سووریاوە سەرقاڵ کردووە.
ئەلشەریف زیاتر دەڵێت ئەردۆغان دەبێت چارەسەری پرسی کوردەکانی تورکیا بکات بەڵام لەم چەند ساڵەدا هەموو دەرفەتەکانی سوورتاندووە و کەڵکی لێوەرنەگرتوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment