لە عێراق گەورە تیرۆریستێکی داعش دەستگیر کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ده‌زگای هه‌واڵگری سه‌ربازیی عێراق، رایگه‌یاند: له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێکی سه‌ربازیی و هه‌واڵگریدا یه‌کێک له‌ گرنگترین ئه‌ندامی رێکخراوی داعشیان ده‌ستگیر کردووه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ به‌یاننامه‌یێکدا که‌ هه‌واڵگری سه‌ربازیی عێراق بڵاویکردووه‌ته‌وه‌، هاتووه‌: له‌ هه‌ڵمه‌تێکی تایبه‌تدا، که‌ پێویستی به‌ بوێری و له‌ خۆبووردوویێکی زیاتر هه‌بووه‌، به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌شی هه‌واڵگریی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی خۆرئاوای نه‌ینه‌وا، مه‌فره‌زه‌کانی هۆبه‌ی هه‌واڵگری سه‌ربازیی سه‌ر به‌ فیرقه‌ی 20 له‌ فه‌سیڵی چاودێری لیوای 66، توانرا که‌سێک ده‌ستگیربکه‌ن، که‌ ناوی له‌ خۆی ناوه‌ "الرقاوي".

روونیشیکردووه‌ته‌وه‌، "الرقاوي" له‌ گوندی "الکصیرین"ی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی "حه‌مدانییه‌" له‌ خۆرئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ستگیرکراوه‌.

به‌ گوێره‌ی به‌یاننامه‌که‌ی هه‌واڵگری سه‌ربازیی عێراق، "الرقاوي"، یه‌کێکه‌ له‌ گرنگترین ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی داعش، که‌ سه‌ر به‌ فیرقه‌ی "الکواسر"ی تیرۆریست بووه‌ و به‌شداری زۆربه‌ی ئه‌و شه‌ڕانه‌ی کردووه‌، که‌ داعش له‌ دژی هێزه‌ عێراقییه‌کان ئه‌نجامی داوه‌ و یه‌کێک بووه‌ له‌و داواکراوانه‌ی به‌ گوێره‌ی مادده‌ی 4ی تایبه‌ت به‌ تیرۆر له‌ لایه‌ن دادگای عێراقییه‌وه‌ فه‌رمانیی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رکراوه‌.

سەرچاوە: K24

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 210327

Your Comment

You are replying to: .
captcha