بەرهەم ساڵح و مستەفا کازمی جەخت لە هەڵوێستی نەگۆڕ و پشتیوانی عێراق بۆ دۆزی فەڵەستین دەکەنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە جەخت لە هەڵوێستی نەگۆڕ و پشتیوانی عێراق بۆ دۆزی فەڵەستین دەکەنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاوی کردەوە "لە دیداری نێوان بەرهەم ساڵح و مستەفا کازمیدا پێشھاتەکانی دۆخی فەڵەستین و ئەو پێشێلکاری و دەستدرێژییە نامرۆڤانەی کە گەلی فەڵەستین ڕووبەڕووی دەبێتەوە تاوتوێ کرا و جەخت کرایەوە لە هەڵوێستی نەگۆڕ و پشتیوانیی عێراق بۆ دۆزی فەڵەستین و ھێنانەدی داواکاری و مافە ڕەواکانی گەلی فەڵەستین.

هەروەها جەخت کراوەتەوە لە ڕاگرتنی دەستدرژییەکان لە قودس و کەرتی غەزە و تەواوی ناوچەکانی فەڵەستین و پێویستی ئەنجامدانی کاری جددی هاوبەش لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی و هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی لە پێناو ڕاگرتنی دەستبەجێی ئەو پێشێلکارییانەی کە ھاووڵاتیانی سڤیل ڕووبەڕووی دەبێتەوە و راگرتنی دەستدرێژی و دوژمنکارییەکان و پاراستنی ھاوڵاتیان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2100

Your Comment

You are replying to: .
captcha