شێخ نەهرۆ کەسنەزانی: پشتگیری هیچ لیست و بەربژێرێک ناکەین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی تەریقەتی قادریی کەسنەزانی لە کوردستان و جیهان رایگەیاند هیچ بەربژێر و لیستێکیان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق نییە و پشتگیری هیچ لیست و بەربژێرێکیش ناکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محمەد فاتیح، لە میدیای تەریقەتی کەسنەزانی بە رووداوی گوت: "شێخ نەهرۆ رایگەیاندووە کە هەموو حیزب و لایەنەکانی بەشدار لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەروانگەی ئەوانەوە وەکوو یەک وان و بەیەک چاو و بەیەکدووریی لە هەموویان دەڕوانن".

محمەد فاتیح، گوتیشی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی دەڵێت: "ئێمە پشتگیریی و پاڵپشتی میللەتەکەمانیین، ئێمە لەگەڵ ئەو هەنگاوانەین کە میللەت پێیخۆشە، داخوازی میللەتی کورد چی بێت ئێمە پاڵپشتی لەو داخوازیانە دەکەین".

محەممەد فاتیح ئاماژەی بەوەدا شیخ پێی باش نییە پاڵپشتی هیچ بەربژێر و حیزب و هاوپەیمانێتیەکی بەشدار لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بکات و گوتوویەتی: "ئێمە پاڵپشتی ئەو کەسانە دەکەین کە میللەتەکەمان هەڵیدەبژێرێت، هیچ بەربژێرێکمان بۆ هەڵبژاردنەکان نییە و لیستی ئێمە تەنیا میللەتی کوردە و ئێمە لەگەڵ میللەتین".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2094

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha