کوردپرێس:
بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەى جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێم، ڕۆژی پێنجشەمە 20ی ئایاری 2021، لە میانی كۆبونەوەی لەگەڵ جینین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان لەعێراق، قوباد تاڵەبانی جێگرى سەرۆکی حكوومەتی هەرێم رایگەیاند، بەردەوامین لە ئەنجامدانی چاكسازی لەسێكتەرە جیاوازەكان و پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ھاوكاری ھەرێمی کوردستان بکات بۆ ئەوەی لەسەر رێچكەی دروستی چاكسازی و فراوان كردنی ئازادییەكان و بەرجەستەکردنی بەھاكانی دیموكراسی بێت.
هاوکات جێگرى سەرۆکی حكومەتی هەرێم، ئامادەبوونی حکومەتی هەرێمی دەربڕى بۆ پابەندبوون بەیاسای بودجەی عێراق و وتی، بڕیارە لەئایندەیەکی نزیکدا بۆ ئەم مەبەستە سەردانی بەغداد بکەینەوە.
سەبارەت بە ھەڵبژاردنەكانی داهاتووی ئەنجومەنى نوێنەرانی عێراق، هەردوولا ھاوڕابوون كە دەبێت پرۆسەیەکی ھەڵبژاردنی بێگەرد بەرێوەبچێت و نەتەوە یەكگرتووەكانیش رۆڵی خۆی ببینێت لەچاودێریکردنی پرۆسەکەدا.جێگرى سەرۆک وەزیرانى هەرێم رایدەگەیەنێت، پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ھاوكار بێت تا هەرێم لەسەر رێچكەی دروستی چاكسازی و فراوان كردنی ئازادییەكان و بەھاكانی دیموكراسی بێت.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆش کراوە لەبارەی بارودۆخی ئێستای عیراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە، سەرباری تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، لەوبارەیەوە هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە پەیوەندییەکی تەندروست و باشتر هەبێت لەنێوانیاندا.
هاوکات جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئامادەبوونی حکومەتی هەرێمی دەربڕی بۆ پابەندبوون بەیاسای بودجەی عیراق و راشیگەیاند: بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بۆ ئەم مەبەستە سەردانی بەغداد بکەینەوە.
سەبارەت بە ھەڵبژاردنەكانی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، هەردوولا ھاوڕابوون كە دەبێت پرۆسەیەکی ھەڵبژاردنی بێگەرد بەرێوەبچێت و نەتەوە یەكگرتووەكانیش رۆڵی خۆی ببینێت لە چاودێریکردنی پرۆسەکەدا.
لەبارەی چاكسازییەكانی حكوومەتی ھەرێم، جێگری سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەدا كە بەردەوامن لە چاكسازی لەسێكتەرە جیاوازەكان و جەختیكردەوە كە پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ھاوكاری ھەرێمی کوردستان بکات بۆ ئەوەی لەسەر رێچكەی دروستی چاكسازی و فراوان كردنی ئازادییەكان و بەرجەستەکردنی بەھاكانی دیموكراسی بێت.
Your Comment