مەسروور بارزانی: بە قسە و دروشم یەکڕیزی دروست نابێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ناکرێ داوای یەکڕیزی بکەین و بە دوو ئاراستە جوڵە بکەین و بە قسە و دروشم یەکڕیزی دروست نابێت.

کوردپرێس:

مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ وتارێكدا كه‌ له‌ کۆنفرانسی یەکڕیزی و دەستوور پێشكه‌شی كرد رایگه‌یاند، "بە قسە و دروشم یەکڕیزی دروست نابێت، پێش ئەوەی یەکڕیزی دروستبکەین، دەبێت ئامانجی خۆمان یەکبخەین، دەبێ یەکڕیزبین بۆ گەیشتن بە قۆناغێک کە بۆ هەموومان وەک یەک وابێت، ناکڕێ داوای یەکڕیزی بکەین و بەرەو دوو ئاراستەی جیاواز هەنگاوبنێین".

وتیشی، یه‌كڕیزی وشه‌ و دروشمێكی جوانه‌، پێش ئه‌وه‌ی یه‌كڕیزی دروست بكه‌ین، پێویسته‌ ئێمه‌ ئامانجی خۆمان یه‌ك بخه‌ین، ئێمه‌ یه‌كڕیز بین بۆ گه‌یشتن به‌ قۆناغێك كه‌ ئه‌و قۆناغه‌ بۆ هه‌موومان وه‌كو یه‌ك وابێت، ناكرێت داوای یه‌كڕیزی بكه‌ین و به‌ره‌و دوو ئاراسته‌ی جیاواز جووڵه‌ بكه‌ین، ناكرێت ئێمه‌ له‌ناو پاپۆڕێك بین ئه‌گه‌ر دوا قۆناغ و مه‌قسه‌دمان یه‌ك نه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێویسته‌ پێش ئه‌وه‌ی یه‌كڕیزی وه‌كو وشه‌ یا وه‌كو دروشم به‌كاربێت، پێویسته‌ ئێمه‌ باس له‌ دوا قۆناغی خۆمان بكه‌ین، كه‌ بۆچی یه‌كڕیز ده‌بین، ئه‌نجام و ئامانجی ئێمه‌ له‌و یه‌كڕیزییه‌ چییه‌ و ده‌مانه‌وێ چی بكه‌ین؟

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "بێگومان ئه‌مه‌ش هه‌روا دروست نابێت، ئه‌گه‌ر گفتوگۆی له‌سه‌ر نه‌كرێت، له‌ هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌ یه‌كه‌وه‌ و له‌ نزیكه‌وه‌ قسه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كتربكه‌ن، به‌ مێشكێكی فراوانه‌وه‌ ئاماده‌بن گوێ له‌ یه‌كتربگرین و یه‌كتر قه‌بوڵ بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئامانجه‌ی كه‌ مه‌به‌ستی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه‌، ئێمه‌ بتوانین له‌سه‌ری رێكبكه‌وین و به‌یه‌كه‌وه‌ به‌ره‌و ئه‌و ئامانجه‌ هه‌نگاو بنێین، به‌وه‌ ده‌توانین یه‌كڕیزی خۆمان بپارێزین، به‌ ده‌ستنیشانكردنی ئامانجی هاوبه‌ش، ده‌توانین یه‌كڕیزی خۆمان رێكبخه‌ین و به‌یه‌كه‌وه ‌به‌ره‌و ئه‌و ئامانج هه‌نگاو بنێین".

سه‌رۆكی حکوومەت له‌ وتاره‌كه‌یدا باسی له‌وه‌كرد، "ئێمه‌ نموونه‌ی زۆرمان هه‌یه،‌ له‌و كاتانه‌ی یه‌كڕیز بووین ده‌ستكه‌وته‌كانمان چی بوون، له‌سه‌ره‌تای راپه‌ڕینی 1991 هه‌موومان بینیمان كه‌ به‌ یه‌كڕیزی لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان ده‌ستكه‌وته‌كانمان چی بوون، ئێمه‌ توانیمان كیانێك دابمه‌زرێنین، كه‌ ئێستا ئێمه‌ له‌ ئه‌نجامی خه‌بات و ئه‌و هه‌وڵ و ئه‌و یه‌كڕیزییه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌ژین و بووینه‌ته‌ خاوه‌نی حکوومەت و په‌رله‌مانیش".

News Code 2067

Your Comment

You are replying to: .
captcha