ئەمریکا جەختی کردۆتە سەر بەردەوام بوونی هاوکارییەکانی بۆ کوردی سووریا

بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کوردستانی سووریا دەڵێت: شاندی ئەمریکی لە سەردانەکەیاندا بۆ ئیدارەی خۆسەری کوردی جەختیان کردە سەر پشتگیرییەکانی ئەمریکا و بەردەوام بوونی هاوکارییەکانی واشەنتن بۆ ئیدارەی خۆسەر و هێزەکانی سووریای دیموکرات دژی داعش.

کوردپرێس:

کۆفان کەنعۆ سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کوردستانی سووریا لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس ئاماژەی بە سەردانێکەی ئەم دوایییەی شاندێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کوردستانی سووریا کرد و لەو بارەیەوە بە کوردپرێسی گوت: وەفدێک بە سەرۆکایەتیی جۆدی هود بریکاری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کوردستانی سووریایان بەسەر کردەوە و چەند دیدار و چاوپێکەوتنیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئیدارەی خۆسەر و لایەنە کوردییەکان کرد.

ناوبراو گوتیشی: وەفدەکە هەروەها لەگەڵ بەرپرسانی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر و هێزەکانی سووریای دیموکرات و ئەنجومەنی سووریای دیموکرات و سەرۆک عەشیرەت و هۆزەکانیش و ئەنجومەنی مەدەنیی ڕەقەش کۆ بوونەوە.

کۆفان کەنعۆ زیادیشی کرد: ئەو شاندە جەختیان کردە سەر بەردەوام بوونی هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ کوردی سووریا دژی داعش.

ناوبراو لە کۆتاییدا ئاشکراشی کرد: هەر لە سەردانەکەدا باسی تاوانی دژەمرۆڤانەی گرووپە میلیشیاکان و تیرۆریستانی سەر بە تورکیا کرا و هەر وەها شاندێکی ئیدارەی خۆسەر داوایان لە ئەمریکا کرد بۆ قەیرانی سووریا چارەسەرێک بدۆزێتەوە کە تێیدا مافی کوردیش ڕەچاو کرابێت.

News Code 2048

Your Comment

You are replying to: .
captcha