بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە شارپرێسی راگەیاند، دەبێت شاندی حکوومەت بچێتە بەغدا و لەسەر ئالیەتی ناردنی پشکی هەرێم لەگەڵ بەغدا رێکبکەوێت.
سەبارەت بە ئالیەتەکانی ناردنی پشکی هەرێم لەلایەن بەغداوە وتی، شاندی هەریم لەگەڵ بەغدا ئالیەتێک دادەنێن ئایا پارە دەدەن بە بەغدا یان لەسەر مەقاسییە رێکدەکەون.
لەبارەی کاتی ناردنی پشکی هەرێمەوە ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق باسی لەوەکرد، کازمی وتوویەتی ئەم مانگە دەینێرم و وتی، پێموایە ئەم مانگە پشکی هەرێم لەلایەن بەغداوە دەنێردرێت.
کۆتای مانگی ئازاری ئەمساڵ بودجەی گشتی ساڵی 2021 عێراق لە پەرلەمانی عێراق پەسەند کرا، مادەی 11ی یاساکە کە تایبەت بوو بە پشکی هەرێم بە زۆرینەی دەنگ پەسەند کرا.
بەپێی ماددەی 11ی یاساکە، هەرێم 460 هەزار بەرمیل نەوت دەدات بە عێراق و دوای پێدانەوەی بەشێکی بۆ بەکاربردنی ناوخۆ و حەقی کۆمپانیاکان 250 هەزار بەرمیلی ڕۆژانەی بۆ عیراق دەبێت و لەبەرامبەردا 12.67%ی بودجە دەدرێت بە هەرێم.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment