کوردپرێس:
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، نورەدین سۆفی بەرپرسی زۆربەی ئەو هێرشانە بووە کە دژی سەربازەکانیان لە ناوچەکانی "درع فورات"و "غصن الزیتون" لە باک,وری س,وریا ئەنجام دراون.
بەوتەى سەرۆکى تورکیا سۆفی نورەدین فەرمانی کوشتنی ١٣ کەسە رفێندراوەکەی چیای "گارا"ی دەرکردووە لە باکوری عێراق، دەشڵێت، بە کوشتنی سۆفی نورەدین، بۆ هەمووان دەسەلمێت کە جیاوازی لەنێوان پەکەکەو پەیەدەو یەپەگەدە نییەو یەک رێکخراون.
لەسەر تیرۆرکردنى ئەو فەرماندەیەى تائێستا پەکەکە هیچ لێدوان و راگەیەنراوێکى بڵاونەکردوەتەوە، شارپرێس پەیوەندی کرد بە ژمارەیەک بەرپرسى پەکەکەوە، بەڵام بەردەست نەبوون.
Your Comment