کوردپرێس:
سێرگیی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە هەنگاوەکانی ئەم دوایییەی ئەمریکا لە باکووری سووریا کردووە و دەڵێت: ڕەفتاری ئەمریکا مەسەلەی کوردی سووریا قووڵتر دەکاتەوە و دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی کێشەی جیدی لە مەسەلەی کوردی سووریا. ئەمریکا هەوڵ دەدات کیانێکی خۆبەڕێوەبەر لە باکووری سووریا دابمەزرێنێت کە دەسەڵاتی نیمچە دەوڵەتێکی هەبێت.
ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیکی ڕووسیا لە زاری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەوە زیادی کرد: " ئێمە ئاگادارین کە ئەمریکا لەو پڕۆسەیەدا هەوڵ دەدات تورکەکان ڕازی بکات بە دامەزرانی کیانێکی کوردیی خۆبەڕێوەبەر لە باکووری سووریا. ئەم دۆخەش تەنها پێوەندیی بە مەسەلەی سووریاوە نیە. پێوەندیی بە مەسەلەی کوردەوە هەیە. ئەم هەنگاوانە دەتوانن زەمینە فەراهەم بکەن بۆ پڕۆسەیێک کە دۆخێکی خراپتر لەوەی کە ئێستا هەیە بۆ مەسەلەی کورد بێتە ئاراوە."
Your Comment