بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی سەرۆکی حوکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانەی وەڵامدانەوە پەرلەمانتاران لەبارەی تۆپبارانەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچە سنوورییەکان ڕایگەیاندووە: "بەداخەوە ئێمە چەندین جار داوامان لەبەرپرسانی تورکیا کردووە هێرشی سەر ناوچە سنوورییەکان رابگرێت، بەڵام ئەوان پێماندەڵێن هەر کاتێک ئەو کەس و لایەنانەی بوونەتە هەڕەشە و مەترسی بۆ سەر تورکیا یان رایانبگرین، یان لەو ناوچانە نەمێنن ئەو کات ئەوانیش بۆردوومانی ناوچە سنوورییەکان ناکەن.
بارزانی وتیشی: بەداخەوە بەهۆی هەبوونی پەکەکە لەو سنوورە نەتوانراوە 800 گوند ئاوەدان بکرێتەوە، لەکاتێکدا ئەو هێزە خۆیان وا نیشان دەدەن دەبنە جێگرەوەی هێزەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان.
سەرچاوە: SNN
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment