چلەی ماتەمینی ئەمساڵ هیچ زیارەتکارێک نانێرینە عێراق/ سەردانی مەرزەکان مەکەن

بەشی کرماشان- جێگری سیاسی و ئەمنیی پارێزگاری کرماشان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند چلەی ماتەمینی ئەمساڵ هیچ زیارەتکارێک نانێرینە کەربەلا هەر بۆیەش داوای لە هاووڵاتییان کرد سەردانی سنوورەکان مەکەن.

کوردپرێس:

ڕۆژی دووشەمە 14ی ڕەزبەری 1399 بەرانبەر بە 5ی تشرینی یەکەمی 2020 حوسێن خۆش ئێقباڵ جێگری سیاسی و ئەمنیی پارێزگاری کرماشان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند چلەی ماتەمینی حوسەینیی ئەمساڵ هیچ پلانێکیان بۆ ڕەوانەکردنی زیارەتکارانی حوسێنی بۆ کەربەلا نیە و داوای لە هەموو هاووڵاتییانیش کرد پێبەندی ڕێنمایییەکان بن و سەردانی سنوورەکان نەکەن.

خۆش ئێقباڵ گوتیشی بڕیار وابوو کە 1500 زیارەتکار بە گەشتی ئاسمانی سەردانی کەربەلا بکەن بەڵام بە فەرمانی ژووری کۆنتڕۆڵ کردنی کۆرۆنا ئەوەش هەڵوەشایەوە و هیچ پلانێک بۆ ناردنی زیارەتکار بە دەستەوە نیە.

ناوبراو داوای لە هاووڵاتییان کرد هاوکاریی لایەنە پێوەندیدارەکان بکەن بۆ ئەوەی زووبەزوو و بە خەسارێکی کەمتر شەپۆلی سێهەمی پەرەسەندنی کۆرۆنا تێپەڕێنن.

News Code 200322

Your Comment

You are replying to: .
captcha